
یاریگا –
ئۆریلیان چوامێنی، دوای دوو یارییه‌که‌ی له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسا، پێش ئه‌وه‌ی بگه‌رێته‌وه مه‌درید، له بۆردۆ یاریگایه‌كی به‌ناوی خۆی كرده‌وه.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی ئاشكرایكردووه، ئه‌و یاریزانه فه‌ڕه‌نسییه یاریگایه‌کی له زێدی خۆی كردووته‌وه، له ئارتیگیس-پرێس-بۆردۆ، كه یانه‌كه‌ی ته‌مه‌نی سه‌د ساڵی تێپه‌ڕاندووه، له ته‌مه‌نی پێنج ساڵی تاوه‌كو یازده ساڵی له‌وێ بووه، پێش ئه‌وه‌ی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ جیرۆندینس بکات، یه‌که‌م یارییشی له خولی فه‌ڕه‌نسا له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه كردووه پاشان په‌یوه‌ندی بهمۆناکۆ دواتریش به ریال مه‌درید كردووه.
🥰 Tchouaméni: “Estoy feliz con Xabi”
🚨 El jugador del Real Madrid atiende en exclusiva a Marca en una entrevista de @polomarca https://t.co/caVnPM0ErF
— MARCA (@marca) September 10, 2025
چوامێنی دوای كردنه‌وه‌ی یاریگاكه گوتی،
“ئه‌مه یاریگای سه‌ره‌تاکانی یارییكردنی منه، ئه‌مه سانتیاگۆ بێرنابیۆی منه، هیوادارم هه‌مووتان سوود له‌م یاریگایه وه‌ربگرن. هه‌میشه هه‌وڵده‌ده‌م له هه‌موو ساتێکدا باشترینه‌کان پێشکه‌ش بکه‌م و هه‌وڵده‌ده‌م ببمه نموونه‌یه‌ک بۆ گه‌نجه‌کان که پێیان وایه ئه‌وانیش ده‌توانن بگه‌نه ئه‌و ئاسته.
یاریزانه‌که قسه‌ی بۆ رۆژنامه‌ی مارکا کردووه بۆ ئه‌وه‌ی باس له‌م ڕێزلێنانه بکات که خه‌ڵکه‌که‌ی پێشکه‌شی ده‌که‌ن، و له هه‌مان کاتدا هه‌ندێک زانیاری ده‌رباره‌ی ریال مه‌درید و ئامانجه‌کانی له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسا خسته‌روو.
“ئه‌مه شه‌ره‌فێکه بۆ من. خۆشحاڵم به دووباره بینینه‌وه‌ی پهروهردهکارانم، دایک و باوکم، هاوڕێکانم لێره، ئه‌مه تایبه‌ته چونکه هه‌موو ئه‌م قۆناخه‌ی له ژیانمدا بڕیارده‌ر بوو بۆ ئه‌وه‌ی ببمه یاریزانێکی پیشه‌یی..
زۆر بیره‌وه‌رییم دێته‌وه یاد، ئه‌وه‌ی ده‌توانم بیڵێم ئه‌وه‌یه که ئێمه تیمێکی زۆر باشمان هه‌بوو، بێگومان یه‌کێک بووین له به‌هێزترین تیمه‌کانی ناوچه‌که. زۆر پاڵه‌وانێتیمان بردووه‌ته‌وه و پێکه‌وه چێژمان وه‌رگرتووه.”
له‌باره‌ی ركابه‌ری هه‌ڵبژارده‌كان و هێزی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا گوتی، یه‌کێکه له هه‌ڵبژارده گه‌وره‌کان، یه‌کێکه له به‌هێزترینه‌کان، به‌ڵام ته‌نیا ئه‌و نییه.”
ئیسپانیا یه‌کێکه له هه‌ڵبژارده گه‌وره‌کان، یه‌کێکه له به‌هێزترینه‌کان، به‌ڵام ته‌نیا ئه‌و نییه. له هه‌ر حاڵه‌تێکدا، هه‌نگاو به هه‌نگاو ده‌ڕۆین، له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسا كاری گه‌وره‌مان كردووه، كاره‌كانی داهاتوومان ئاسان نابێت به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسا ئامانجه‌كانمان به‌ده‌ستبهێنین.
چوامێنی مۆندیالی قه‌ته‌ر له‌بیر ناکات، ئه‌و یاریی کۆتاییه له‌ده‌ستچووه به‌رامبه‌ر ئه‌رجه‌نتین له لێدانه‌كانی یه‌كلاییكه‌ره‌وه دۆران.
هه‌ر جامی جیهانێک مێژووی خۆی هه‌یه، هه‌موو تیهمهكه خه‌ونیان به به‌رزکردنه‌وه‌ی جامه‌که‌وه ده‌بینی به‌ڵام نه‌کرا. ده‌بێت سه‌یری داهاتوو بکه‌ین، ئێمه بیر له تۆڵه كردنه‌وه ناكه‌ینه‌وه به‌ره‌و ئامانجه‌كانمان هه‌نگاو ده‌نێین.
یاریزانه فه‌ڕه‌نسییه باسی ریال مه‌درید و خاپی ئاڵۆنسۆ ده‌كات دڵخۆشی خۆی له یانه‌كه نیشاندا.
راستیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئاڵۆنسۆ دڵخۆشم، ڕاسته که شته‌کانم له‌گه‌ڵ ڕاهێنه‌ر باش ده‌ڕۆن و بیرۆکه‌ی نوێی بۆ من و بۆ تیمه‌که هه‌یه، به‌ڵام پێموایه له سه‌ره‌تای ساڵی 2025ه‌وه شته‌کانم زۆر باشتر بوون و له‌گه‌ڵ کارلۆش باش بووم. له هه‌ر حاڵه‌تێکدا، بیرۆکه‌که ئێستا ئه‌وه‌یه که سه‌رنج بخه‌ینه سه‌ر هه‌ر یارییه‌ک و یارمه‌تی هاوڕێکانم بده‌م و به‌رده‌وام بم له گه‌شه‌کردن