ئیسپانیاگرنگترین

وادەی کردنەوەی یاریگای کامپ نۆ راگەیێندرا

ئیتر ئەستێرەکانی بلوگرانا دەگەڕێنەوە هێلانەی خۆیان

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا بەتەواوی کەوتووەتە خۆی و دەیەوێت لە نزیکترین کاتدا یاریگای سپۆتیفای کامپ نۆ بکاتەوە.

بارسا بۆ زیادکردنی داهاتی فرەچەشن بڕیاری فراوانکردن و نۆژەنکردنەوەی کامپ نۆیدا، بەڵام ئێستا کارەکانی تەواوکردنی دواکەوتووە و بەرپرسانی باڵای یانەکە دەیانەوێت بە زووترین کێشەکان چارەسەر بکەن.

رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا دەیەوێت لە 28 ی ئەم مانگە (سێپتێمبەر/ئەیلوول) لە یاریی بەرامبەر ریال سۆسیداد، یاریگای کامپ نۆ بەفەرمی بکاتەوە.

رۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، بارسێلۆنا دەیەوێت بۆ یارییەکەی بەرامبەر پاریس سانجێرمان لە چامپیۆنزلیگ کە بڕیارە لە 1ی ئۆکتۆبەر/تشرینی یەکەم بکرێت، بەڵام دەبێ لە هەفتەی سێیەمی ئەم مانگە، بارسێلۆنا بە نووسراوێکی فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا لە شوێنی بەڕێوەچوونی یارییەکە ئاگادار بکاتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە کاتالوونییەکە، بارسێلۆنا نووسراوی فەرمی ئامادەکردووە و لە ماوەیەکی نزیکدا ئاڕاستەی یوێفای دەکات، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا یاریگای مۆنجویکی وەکو یاریگای جێگرەوە دەستنیشانکردووە.

هەرچەندە تەواوی کارەکانی کامپ نۆ تەواونەکراون، بەڵام بارسێلۆنا هەوڵی جیددی بۆ گواستنەوەی یارییەکانی بۆ یاریگا ئایکۆنییەکە دەدات، هەرچەندە ژمارەی کورسییەکانی ئێستای کامپ نۆ لە ژمارەی کورسییەکانی مۆنجویک نزیکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button