ئینگلتەراگرنگترین

فابیانسکی بە گواستنەوەیەکی سەیر گەڕایەوە بۆ پرێمەرلیگ

Yariga App

یاریگا –

لوکاس فابیانسکی بە گەرانەوەیەکی سەیر جارێکیتر لە پرێمەرلیگ دەبینرێتەوە.

ئەو گۆڵپارێزە پۆڵەندیە کە ئێستا تەمەنی 40 ساڵە، لە ماوەی نێوان 2018-2025 درێسی وێستهامی پۆشی و یەکێکە لە روخسارە دیارەکانی دەیەی رابردووی هامەرز.

فابیانسکی لە کۆتایی وەرزی رابردوو بە یەکجارەکی یانە لەندەنیەکەی جێهێشت.

وێس فۆدەرینگهامی گۆڵپارێز، کە لە 2024-2025 لە ریزەکانی وێستهام وەک شوێنگرەوەی فابیانسکی دادەنرا، بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو ئەو یانەیەی جێهێشت و پەیوەندی بە یانەی ئاریس لیماسۆڵی قوبرسیەوە کرد.

رۆشتنی فۆدەرینگهام وایکرد وێستهام پەنابباتەوە بۆ فابیانسکی کە بێ یانەبوو، و بیگەڕێنێتەوە بۆ ریزەکانی.

فابیانسکی بە درێسی وێستهامەوە 216 یاریی لەسەرجەم پاڵەوانێتیەکان ئەنجامداوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button