
یاریگا –
کریستیان ئێریکسن وێستگەیەکی نوێ لە خولێکی گەورەی دیکەی ئەوروپا تاقیدەکاتەوە.
ناوبراو کە ئێستا تەمەنی 33 ساڵە، بۆ یەکەمین جار لە ساڵی 2010 لەگەڵ ئایاکسی هۆڵەندی کاروانی پیشەگەرێتی دەستپێکرد. لەنێو ئەو یانانەی یاری بۆکردوون، تۆتنهام، ئینتەر میلان، برێنتفۆرد و دوایین جاریش مانچێستەر یونایتد، زۆرترین ماوە لەگەڵ یانە لەندەنیەکە مایەوە (2013-2020).
چەند کاتژمێرێک بەر لە ئێستا فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردەوە کە ناوەڕاستکارە دانیمارکیەکە لەگەڵ یانەی فۆڵسبێرگی ئەڵمانی گەیشتووەتە رێککەوتن و وادەی پشکنینی پزیشکیشی لە ئەڵمانیا بۆ دیاریکراوە.
ئێستاش هەواڵەکە بووە فەرمی و یانە ئەڵمانییەکە لە پێگەکانی خۆیەوە گواستنەوەکەی راگەیاند.
Never late to the party…
Welcome to Wolfsburg, Christian Eriksen!
🐺🤩🇩🇰#VfLWolfsburg pic.twitter.com/cjnmqqPkFB— VfL Wolfsburg EN/US 🇬🇧 🇺🇸 (@VfLWolfsburg_EN) September 10, 2025
پەیوەندیکردنی ئێریکسن بە یانەکەی بوندسلیگا وەک یاریزانی ئازادە. بەوەش تەنها مووچەی مانگانەکەی دەگرنەئەستۆ.