
یاریگا –
نەهامەتیەکی قورس بەرۆکی پێپ گواردیۆلای گرتووە پێش یەکەمین دێربی شاری مانچێستەر لەم وەرزە نوێیەی خولی ئینگلیزی.
شەوی رابردوو گواردیۆلا هەواڵێکی ناخۆشی پێگەیشت کە عومەر مەڕمووشی میسڕی لە یاریی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر بۆرکینافاسو لە میانی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەفریقا بۆ گەیشتن بە مۆندیال، دووچاری پێکان بوو. هەر دوێنێ شەو یەکێتی تۆپی پێی میسڕ بەیاننامەکەی بڵاوکردەوە و ئەمڕۆش مانچێستەر سیتی دووپاتیکردەوە.
پێکرانی مەڕمووش لیستەکەی درێژترکردەوە و ئێستا زیاتر لە پێکهاتەیەکی تەواو لە کوڕانی گواردیۆلا لەو یارییە گرنگە بێبەشدەبن. کە ئەمانەن:
- رەیان شێرکی
- رەیان ئایت نووری
- مارکوس بێتینێلی
- ژۆسکۆ ڤاردیۆل
- عەبدولقادر خوسانۆڤ
- ریکۆ لێویس
- جۆن ستۆنز
- فیڵ فۆدن
- ماتیۆ کۆڤاسیچ
- نیکۆ ئۆرێلی
- کاڵڤین فیلیپس
- ساڤینیۆ
یارییەکە یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە سیتی بەڕێوەدەچێت. هەردوو یانە بە ئەنجامی خراپەوە دەستیان بە وەرزەکە کردووە. مان یو لە سێ یارییدا خاوەنی 4 خاڵە و لە پلەی نۆیەمی ریزبەندییە. سیتی بردنەوەیەک و دوو دۆڕانی هەیە و لە پلەی 13 گیرساوەتەوە.
🚨 Manchester City’s injury list is long (again):
🇫🇷 Rayan Cherki
🇩🇿 Rayan Aït-Nouri
🏴 Marcus Bettinelli
🇭🇷 Josko Gvardiol
🇺🇿 Abdukodir Khusanov
🏴 Rico Lewis
🏴 John Stones
🏴 Phil Foden
🇭🇷 Mateo Kovacic
🏴 Nico O’Reilly
🏴 Kalvin Philipps
🇧🇷 Savinho
🇪🇬 Omar Marmoush pic.twitter.com/wVF9CaijjE— Football Tweet ⚽ (@Football__Tweet) September 10, 2025