
یاریگا –
هەڵسوکەوتی رەگەزپەرستی لە یاریگاکانی ئەوروپا بەردەوامیی هەیە و، سەرەڕای رێککارە توندەکان بۆ بنەبڕکردنی دیاردەکە هێشتا ئاسەواری هەر ماوە.
لە ماوەکانی رابردوودا ڤینیسیۆس جونیۆر بووبووە سەردێڕی مێدیا جیهانییەکان بەهۆی ئەو هێرشە زۆرەی لەلایەن بەشێک لە هاندەرانی یانە جیاوازەکانەوە دەکرایەسەری کە هەندێکیان سەریاندەکێشا بۆ هووتاف و کردار و گوفتاری رەگەزپەرستانە. ئێستا وا کیلیان ئێمباپێشی گرتووەتەوە.
تەنها دوای دوو هەفتە لە دەستپێکی یارییەکانی خولی ئیسپانی کە تێیدا مەدرید بوونە میوانی ریال ئۆڤیدۆ، لەنێو هاندەرانەوە هەست بە جموجووڵ و کردەوەی رەگەزپەرستانەکراوە لە دژی سووپەرستارە فەڕەنسیەکە.
بەگوێرەی نوێیترین زانیاریی کە تۆڕی وەرزشی ESPNی وەرزشیی بڵاویکردووەتەوە، پۆلیسی فیدراڵی ئیسپانیا بڵاویکردووەتەوە کە هاندەرێک بە تۆمەتی رەگەزپەرستی لە دژی ئێمباپێ دەستگیرکراوە.
وەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە، ئەو هاندەرە چ بە ئاماژە چ بە دەنگ، هەڵسوکەوتی رەگەزپەرستانەی لە دژی کیلیان پیشانداوە و وتووە.
A fan has been arrested for allegedly making racist gestures and noises aimed at Kylian Mbappe during Real Marid’s game at Real Oviedo last month, Spain’s National Police have confirmed. pic.twitter.com/OiV6fQFIoL
— ESPN FC (@ESPNFC) September 10, 2025
ئەگەرچی هێشتا سزاکە رانەگەیەندراوە، بەڵام لە ئەگەری ساغبوونەوەی تۆمەتەکەی سەری، ئەوا پێدەچێت ئامادەبوونی لە یاریگاکاندا لێ قەدەغە بکرێت.