
یاریگا –
عومەر مەرمووش لەگەڵ هەڵبژاردەی میسڕ تووشی پێکانێکی سەختبوو.
دوێنێ سێشەممە، میسڕ لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 رووبەڕووی بورکینا فاسۆ بووەوە و یارییەکە 0-0 تەواوبوو.
لەو یارییەدا مەرمووش تووشی پێکانبوو و ئێستاش مانچێستەر سیتی دووپاتیدەکاتەوە، ئەژنۆی عومەر پێکراوە.
بەگوێرەی پشکنینی پزیشکی سەرەتایی کە لە میسڕ کراون، مەرمووش بەشداری یاریی یەکشەممەی داهاتوو بەرامبەر مانچێستەر یونایتد ناکات.
دەستبەجێ دەگەڕێتەوە مانچێستەر و پڕۆسەی خۆشیاندنەوە و چارەسەر دەستپێدەکات.
Injury update: Omar Marmoush
— Manchester City (@ManCity) September 10, 2025