ئینگلتەراگرنگترین

کاتی گەڕانەوەی دێلاپ دووپاتکرایەوە

ئەستێرە لاوەکە پێویستی بە نەشتەرگەری نییە

Yariga App

یاریگا –

لیام دێلاپ، هێرشبەری چێڵسی زووتر لە ماوەی دیارییکراو مەشقەکان دەستپێدەکاتەوە.

تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، دێلاپ پێویستی بە نەشتەرگەری نەبووە و پێشبینی دەکرێت لە سەرەتای نۆڤێمبەر/تشرینی دووەم یاریی دەکاتەوە.

دێلاپ لە یاریی 30ی مانگی رابردوو بەرامبەر فولهام تووشی پێکان و دواتر چێڵسی دوورکەوتنەوەی دێلاپی بۆ ماوەی هەشت هەفتە راگەیاند.

دێلاپ بەشداری لە یارییەکانی سەرەتای چێڵسی لە چامپیۆنزلیگ ناکات، لەوانەیە یارییەکەی بەرامبەر بایرن میونشن و هەروەها رووبەڕووبوونەوەی لیڤەرپوول لە پرێمەرلیگ و هەروەها یاریی دێربی لەندەن بەرامبەر تۆتنهام لە 1ی نۆڤێمبەر.

دێلاپ لە سەرەتای هاوینی رابردوو بەبەڕ 30 ملیۆن پاوەند لە ئیپسویچ تاونەوە پەیوەندی بە چێڵسی کرد. بەشداری لە هەر شەش یارییەکەی چێڵسی لە مۆندیالی یانەکان کرد و هەروەها بەشداری لە سێ یارییەکەی پرێمەرلیگش کرد.

شەممە چێڵسی یارییەکانی پرێمەرلیگ دەستپێدەکاتەوە و رووبەڕووی برێنتفۆرد دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button