Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

راپۆرتێکی وردی سەربەخۆ؛ تۆپی پێی ئینگلتەرا ‘پڕە لە بێباکی دارایی”

تەنیا هەشت یانە لە ئینگلتەرا پارەی کاشییان بۆ مووچەی سێ مانگی یاریزانان هەیە!

Yariga App

یاریگا –

زیاتر لە نیوەی یانەکانی چوار پلەی سەرەکی ئینگلتەرا لەڕووی هونەرییەوە نیمچە مایەپووچ بوون.

بەگوێرەی راپۆرتێک لەبارەی تەندروستی دارایی یانەکان، یەک یانە لە کۆی پێنج یانە لە یەکسانکردنەوەی خەرجی و داهات نزیکن (Break Even)، تەنانەت یەک یانە لە کۆی 11 یانە، پارەی کاشی بۆ مووچەی سێ مانگی ئەندامانی یانەکەی هەیە.

بۆ چوارەم ساڵە، پێوەری دادپەروەری تۆپی پێ، وردبینی بۆ لایەنی دارایی زیاتر لە 164 یانەی پیشەگەر و نیمچە پیشەگەری شەش پلەی ئینگلتەرا کردووە.

دەستەی سەربەخۆی رێکخستنی تۆپی پێ (IFR) کە دەستەیەکی سەربەخۆی سەر بە حکومەتی بەریتانیایە، بۆ چوارەم ساڵ، راپۆرتەکەی ئامادەکردووە.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، تەنیا یانەکانی برایتن، کامبریج یونایتد، کارڵایڵ یونایتد و ویمبڵدن، بە تەواوی پابەندی پێوەرەکانی دەستەی سەربەخۆی رێکخستنی تۆپی پێی وڵاتەکەن، یانەکی پلە شەش کە نیمچە پیشەگەرە بە ناوی باس سیتی، بە تەواوی پابەندی رێنماییەکان بووە.

ئەوەی جێی مشتومڕ و سەرنج بێت، تەنیا 43 یانەی چوار خولە سەرەکییەکە، پارەی کاشی تەواویان بۆ یەک مانگ هەیە.

لە پرێمەرلیگ، کە لە مێرکاتۆی هاوینەدا زیاتر لە سێ ملیار پاوەند لە گواستنەوەی یاریزانان خەرجکرد، یەک یانە لە کۆی چوار یانە، پابەندییەکانی داراییان لە داهات و سەروەتییان زیاترە، ئەمەش پرسیارێکی گەورەی دروستکردووە.

گروپی ‘فەیر گەیم – یاریی دادپەروەر’ کە نوێنەری 33 یانەی چوار خولە سەرەکییەکەی ئینگلتەرای تێدایە، هەڵمەتێکی فراوانیان دروستکردووە، تاوەکو یانەکان ناچار بە حوکمڕانی تەندروستبکات و بەگوێرەی سنوورەکانی دارایی خۆی، مامەڵەکانی بکات.

راپۆرتی دەستە سەربەخۆکە پێنج یانەی بە خەڵاتی زێڕ خەڵاتکردووە، 9 یانەی دیکەش کە لە پابەندبوون بە رێنمایی و پێوەرەکان بە خەڵاتی زیوی خەڵاتکران.

نیڵ کووپەر، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری رێکخراوی ‘فەیر گەیم’ بە توڕەیی و نیگەرانییەوە باسی بابەتەکان دەکات؛

بێباکییەکی زۆری دارایی هەیە، ئەستەمە حوکمڕانییەکی باش لەنێو یانەکاندا بەدی بکەیت، بەتایبەت ئەو کەیسانەی بە بابەتی ژینگەییەوە پەیوەستن.

یانەکانی چێڵسی، مانچێستەر سیتی، مانچێستەر یونایتد، تۆتنهام خەڵاتی زیوییان پێدراوە، چونکە لە پابەندبوون بە رێنماییەکان نزیکن، یانەکانی ئارسیناڵ، برێنتفۆرد، لیڤەرپوول و وێستهامیش خەڵاتی بڕۆنزییان وەرگرت، لە پابەندبوون هەندێک دوورن.

ئەو یانانەی خەڵاتی زێڕین بەدەستدەهێنن دەبێ بەتەواوی پابەندی رێنمایی و پێوەرەکانی دەستەی سەربەخۆی رێکخستنی تۆپی پێی بەریتانیا بێت. دەستەکە چوار بنەمای سەرەکی هەیە؛ کاردانەوەی هاندەران، لایەنی درایی، حوکمڕانی و شەفافیەت.

بابەتی زیاتر

Back to top button