ئیسپانیاگرنگترین

یاریگای یەکەم یاریی بارسێلۆنا لەنێو ماڵی خۆیان راگەیەندرا

Yariga App

یاریگا –

ناوی یاریگای یەکەمین یاریی بارسێلۆنا لەنێو ماڵی خۆیان ئاشکراکرا.

بارسا لەوەتەی 28ی مایۆ/ئایاری 2023 لەنێو کامپ نو هیچ یارییەکان ئەنجام نەداوە بەهۆی کاری نۆژەنکردنەوەی تەواوەتیی یاریگاکە.

یانە کاتالوونیەکە لەم وەرزەی نوێی خولی ئیسپانی دوو یاری لە دەرەوەی یاریگای خۆیان ئەنجامداوە. بردنەوەیەک و یەکسابنوونێکیان هەیە. بەگوێرەی راگەیەندراوی بارسێلۆنا، بۆ یارییەکەی گەڕی سێیەمی لالیگا رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو بەرامبەر ڤالێنسیا، لە یاریگای یۆهان کرۆیف ئەنجامدەدرێت.

یۆهان کرۆیف تەنها 6 هەزار کورسی تێدایە بۆ لەخۆگرتنی هاندەران.

یاریگاکە لە بنەڕەتدا جێگەی راهێنانەکانی بارسا و بارەگای ئەکادیمیای یانەکەیە. دەکەوێتە نزیک شاری وەرزشیی خوان گامبەر.

بابەتی زیاتر

Back to top button