جیهانگرنگترین

رۆناڵدۆ لەبەردەم شکاندنی ریکۆردێکی مێژوویی

Yariga App

یاریگا –

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەبەردەم هەلێکی گەورەدایە بۆ شکاندنی ریکۆردێکی دیکەی مێژوویی.

ئەفسانە پۆرتوگالیەکە لە یاریی رابردوویاندا لە میانی یارییەکانی پاڵاوتنی جامی جیهانی 2026 سەرکردایەتی هەڵبژاردەکەی کرد لە بردنەوە گەورەکەیان 0-5 بەرامبەر ئەرمینیا کاتێ توانی بە تۆمارکردنی 2 گۆڵ زیاتر خۆی وەک باشترین گۆڵکاری مێژووی یارییە نێودەوڵەتیەکان بسەلمێنێتەوە.

دوای ئەنجامدانی 48 یاریی، دۆن خۆی گەیاندە گۆڵی ژمارە 38 لە مێژووی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەوروپا بۆ گەیشتن بە مۆندیال. ئێستا تەنها بە جیاوازیی گۆڵێک لە کارلۆس رویزی یاریزانی پێشووی گواتیمالا دوورە. لەکاتێکا ئەمشەو کریستیانۆ و هاوڕێکانی رووبەڕووی هەنگاریا دەبنەوە لە چوارچێوەی هەمان رکابەرایەتی. بەوەش ئەگەرێکی گەورە لەبەردەم ئەفسانە 40 ساڵیەکەدایە تا ئەو ریکۆردەش بەناوی خۆیەوە بکات.

لیۆنێل مێسی بە 36 گۆڵ و عەلی دایی بە 35، خاوەنی پلەکانی دواترن بۆ تۆمارکردنی زۆرترین گۆڵ لە مێژوویی پاڵاوتنەکاندا.

بابەتی زیاتر

Back to top button