ئینگلتەراگرنگترین

فەرمی؛ نۆتینگهام راهێنەری نوێی دەستنیشانكرد

جێگای نونۆ سانتۆ دەگرێتەوە

Yariga App

یاریگا – 

یانەی نۆتینگهام فۆرێستی ئینگلیزی ئەینج پۆستێكۆگلوی ئوسترالی و راهێنەری پێشووی تۆتنهامی وەک راهێنەری نوێی یانەكەی دەستنیشانكرد.

نۆتینگهام بە فەرمی و دوای ئەنجامەكانی ئەم دواییەی یانەكەی نونۆ سانتۆی لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانەكەی دوورخستەوە.

هەژماری فەرمی نۆتینگهام لە پلاتفۆرمی ئێكس رایگەیاند، ئەینج پۆستێكۆگلو پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانەكەیان وەردەگرێت.

پۆستێكۆگلو لە دوای 17 ساڵ نازناوێكی بۆ تۆتنهام بردەوە و دوای ئەوەی لە یاریی كۆتایی یۆرۆپالیگدا بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە مانچێستەر یونایتدیان بردەوە. بەڵام پێش دەستپێكردنی وەرزی نوێ لەلایەن سپێرزەوە لە پۆستەكەی دوورخرایەوە.

وەرزی رابردوو نۆتینگهام ئاستێكی بەرزی پێشكەشكرد و تاوەكو هەفتەكانی كۆتایی لە چوار یانەی پێشەوەی پرێمەرلیگ بوو، دواجار لە ریزبەندی حەفتەم كۆتایی نە وەرزەكە هێنا و وەرزی داهاتوو بەشداری یارییەكانی كۆنفرانسلیگ دەكەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button