ئه‌مریکاگرنگترین

لیۆنێل مێسی بەشداری مۆندیالی 2026 دەكات؟

سكالۆنی وەڵامدەداتەوە

Yariga App

یاریگا

لیۆنێل سكالۆنی، راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین باس لە بەشداریكردنی لیۆنێل مێسی لە یارییەكانی جامی جیهانی 2026 دەكات.

وا بڕیارە بەرەبەیانی سبەی لە كۆتا یاریی پاڵاوتنەكانی جامی جیهانی كیشوەری ئەمریكای باشوور هەڵبژاردەی ئێكوادۆر میوانداری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بكات.

لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەكەی بەرامبەر ئێكوادۆر، سكالۆنی گوتی:

دەربارەی مۆندیالی داهاتوو قسەم لەگەڵ مێسی نەكردووە، بڕیارەكە بەتەواوی پەیوەستە بەوەوە،هەر بڕیارێک بدات رێزی لێدەگرین.

وازی لێبێنن با ئارام بێت،هەر بڕیارێک بدات بڕیارێكی درووست دەبێت.

ئێكوادۆر هەڵبژاردەیەكی بەهێزە و ناسنامەیەكی روونی هەیە، لەم ساڵانەی دواییدا لەسەر پێشكەشكردنی ئاستی بەرز بەردەوام بووە.

سەرنجم تەنیا لەسەر ئێستایە، لەسەر یارییە دۆستانە و فەرمییەکانی داهاتوو، لەگەڵ كارەكانم هەست بە ئاسوودەیی دەکەم، و ئەوەی دواتر روودەدات لە کاتی خۆیدا بڕیاری لەسەر دەدرێت.

ئەرجەنتین بە بێ لیۆنێل مێسی و كریستیان رۆمێرۆ رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئێكوادۆر دەبێتەوە.

تانگۆ بە كۆكردنەوەی 38 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی پاڵاوتنەكانی كیشوەری ئەمریكای باشووری گرتووە و بە جیاوازی 10 خاڵ لە پێش بەڕازیلی دووەمەوە دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button