
یاریگا –
ئەمڕۆ لە پاڵاوتنەكانی جامی جیهانی كیشوەری ئەوروپا هەڵبژاردەی هەنگاریا لە یاریگای خۆی میوانداری هەڵبژاردەی پۆرتوگال دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 21:45 بە كاتی كوردستان هەڵبژاردەی هەنگاریا لە یاریگای فێرێنچ پوشكاش میوانداری هەڵبژاردەی پۆرتوگال بكات.
پرۆفایلی یاری

پۆرتوگال لە یاریی رابردوو بە ئەنجامێكی گەورە و بە پێنج گۆڵی بێ بەرامبەر لە ئەرمینیای بردەوە كە سەرجەم گۆڵەكان لەلایەن یاریزانانی خولی رۆشنی سعوودیەوە كران. كریستیانۆ رۆناڵدۆ دوو گۆڵ و جواو فێلیكس دوو گۆڵ هەروەها جواو كانسێلۆش گۆڵێكی كرد
رۆبێرتۆ مارتینێز لە دوای مۆندیالی 2022 پۆستی راهێنەرایەتیكردنی هەڵبژاردەی پۆرتوگالی وەرگرت و ئاستی هەڵبژاردەكەی گەیاندووەتە لووتكە و توانیان لە یاریی كۆتایی نەیشنزلیگ لە ئیسپانیا ببەنەوە و جامەكە بەدەستبهێنن.
هەروەها هەڵبژاردەی هەنگاریا یاریی پێشوو بەرامبەر ئێرلەندا بە دوو گۆڵ یەكسان بوون.
هەردوو هەڵبژاردە 14 جار رووبەڕووبوونەتەوە، 10 یاریی پۆرتوگال براوەبووە و چوار یاریش یەكسان بوون.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ بە شەش گۆڵ گۆڵكاری رووبەڕووبوونەوەكانی نێوانیانە.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
هەنگاریا بە بێ ئاندراس شافەر و رۆڵاند شالای رووبەرووی هەڵبژاردەی پۆرتوگال دەبێتەوە.
پۆرتوگال بە بێ فرانسیشكۆ كۆنسێساو رووبەرووی هەنگاریا دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەنگاریا
دیبۆز
نیگۆ ، ئۆربان، سزالا، كێركێز
ئۆتڤۆس، تۆس، بۆڵا، سۆبۆسلای، ستایڵس
ڤارگا
پێكهاتەی پێشبینیكراوی پۆرتوگال
كۆستا
كانسێلۆ، ئیناچیۆ، دیاس، مێندێس
جواو نێڤێس، ڤێتینیا، برۆنۆ فێرناندێس
نیتۆ، كریستیانۆ رۆناڵدۆ، جواو فێلێكس