
یاریگا –
یانەی نۆتینگهام فۆرێستی ئینگلیزی نونۆ ئیشپریتۆ سانتۆی پۆرتوگالی لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانەكەی دوورخستەوە
نونۆ سانتۆ لە دێسەمبەری 2023 پۆستی راهێنەرایەتیكردنی نۆتینگهامی وەرگرت و تاوەكو 2028 گرێبەستی لەگەڵ یانەكە هەبوو.
Nottingham Forest Football Club confirms that, following recent circumstances, Nuno Espírito Santo has today been relieved of his duties as Head Coach.
The Club thanks Nuno for his contribution during a very successful era at The City Ground, in particular his role in the… pic.twitter.com/catCyeaeR4
— Nottingham Forest (@NFFC) September 8, 2025
هەژماری فەرمی نۆتینگهام لە پلاتفۆرمی ئێكس رایگەیاند، دوای ئەنجامەكانی ئەم دواییانەی یانەكەیان نونۆ سانتۆ لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانەكە دوورخرایەوە.
سوپاسی نونۆ دەكەین بۆ ئەوەی وەرزی رابردوو وەرزێكی سەركەوتوو لەبیر نەكراوی پێشكەش بە یانەكەمان كرد.
وەرزی رابردوو نۆتینگهام ئاستێكی بەرزی پێشكەشكرد و تاوەكو هەفتەكانی كۆتایی لە چوار یانەی پێشەوەی پرێمەرلیگ بوو، دواجار لە ریزبەندی حەفتەم كۆتایی نە وەرزەكە هێنا و وەرزی داهاتوو بەشداری یارییەكانی كۆنفرانسلیگ دەكەن.