
یاریگا –
دوای چەندین کۆبوونەوەی ماراسۆنی، یانەی نەورۆز بڕیاریدا یەکەم یاریی وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە یاریگای دهۆک بکات.
تۆڕی وەرزشی یاریگا لە سەرچاوەیەکی یانەکە زانیویەتی؛ یانەی نەورۆز هەینی داهاتوو گەشتی دهۆک دەکات و شەممە رووبەڕووی یانەی کارەبا دەبێتەوە.
یانەی نەورۆز بە کۆمەڵێک قەیرانی قووڵی دارایی تێدەپەڕێت، ئەمەش دوای رووداوەکانی 22ی ئاب/ئۆگەست و دەستگیرکردنی لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی یانەی نەورۆز سەریانهەڵدا.
دووەم یاریی نەورۆز بەرامبەر نەفتی میسان دەبێت و تاوەکو ئێستا یاریگاکە یەکلایینەکراوەتەوە و لە سێیەم یاریشدا لە یاریگای شەعب لە بەغدا دەبێتە میوانی یانەی شوڕتە.