ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ بارسێلۆنا پێكانی ئەستێرەیەكی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی پێكانی فرێنكی دی یۆنگ ئەستێرەی هۆڵەندی یانەكەی راگەیاند.

دی یۆنگ یاریی هەڵبژاردەی هۆڵەندای بەرامبەر هەڵبژاردەی پۆڵەندا تەواو نەکرد و لە خوولەکی 83ی یارییەکە گۆڕانکاری پێکرا و کوێنتینی تیمبەر شوێنیگرتەوە.

فرێنکی ئازاری لە سمتەماسوولکە هەیە و نەیتوانی یارییەکە تەواو بکات، رۆژی دواتر فرێنکی گەڕایەوە بارسێلۆنا و پشکنینی تەواوی بۆکراوە.

هەژماری فەرمی بارسێلۆنا لە پلاتفۆرمی ئێكس رایگەیاند.

فرێنكی دی یۆنگ پێكانێكی سووكی لە سمتەماسوولكەی راستیدا هەیە و گەڕانەوەی پەیوەستە بە زوو چاكبوونەوەی.

بارسێلۆنا لە 14 ئەم مانگە میوانداری ڤالێنسیا دەكات و بە گوێرەی سەرچاوەكان دی یۆنگ ناتوانێت بەشداری یارییەكە بكات.

یانە كاتالۆنییەكە سێ یاریی لە لالیگا كردووە دوو یاریی براوە بووە و یارییەكیش یەكسان بووە، بە كۆكردنەوەی 7 خاڵ لە ریزبەندی چوارەمی لالیگا دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button