ئینگلتەراگرنگترین

15 بەربژێر؛ بەربژێرانی ئەندامێتی هۆڵی ناوبانگی ئاشکرا دەکرێن

تۆش دەتوانیت دەنگ بدەیت

Yariga App

یاریگا –

کۆمەڵەی خولی ئینگلیزی ناوی 15 بەربژێری بۆ ئەندامێتی هۆڵی ناوبانگی ‘Hall Of Fame’ی ئاشکراکرد.

هۆڵی ناوبانگی پرێمەرلیگ، دەستبژێری گەورەترین و شکۆدارترین یاریزان و راهێنەرانی مێژووی پرێمەرلیگی تێدایە و لە ساڵی 1992 دەستیپێکردووە.

هەریەکە لە سێسک فابرێگاس، ئیدێن هازارد، سۆڵ کامپڵ، مایکڵ کاریک، جێرمان دیفۆ، پاتریس ئێڤرا، تێدی شیرینگهام، دەیڤد سیلڤا، یایا تۆرێ، ئیدوین ڤان دێر سار، نیمانیا ڤیدیچ، رۆبی فاولەر و مایکڵ ئۆون، لێس فێردیناند، بۆ ئەندامێتی هۆڵی ناوبانگی پرێمەرلیگ بەربژێرن.

بەربژێرانی ئەمجارەی ئەندامێتی ‘هۆڵ ئۆف فەیم’ پێکەوە زیاتر لە 5000 یارییان لە پرێمەرلیگ کردووە، هەروەها پێکەوە نزیکەی هەزار گۆڵییانکردووە و 44 نازناویشی پرێمەرلیگیشیان بەدەستهێناوە.

ئێستا هاندەران دەتوانن لەڕێگەی وێبسایت و ئەپڵیکەیشنی تایبەتەوە، تاوەکو 15ی ئەیلوول/سێپتێمبەر (ئەم مانگە) دەنگ بە یاریزانی دڵخوازی خۆیان بدەن.

هۆڵی ناوبانگی 24 ئەندامی هەیە و خۆیان دەنگ لەسەر کاندیدەکان دەدەن.

ئەندامانی هۆڵ ئۆف فەیم

ئالان شیرەر، تێری هێنری، ئێریک کانتۆنا، رۆی کین، فڕانک لامپارد، دێنیس بێرکام، ستێڤن جێرارد، دەیڤد بێکهام، وەین روونی، پاتریک ڤیێرا، سێرجیۆ ئاگوێرۆ، دیدیێ دڕۆگبا، ڤینسێنت کۆمپانی، پیتەر شمایکڵ، پۆڵ سکۆڵس، یان رایت، سێر ئەلێکس فێرگسن، ئارسن ڤینگەر، تۆنی ئادامس، پیتەر چێک، ریۆ فێردیناند، ئاشلی کۆڵ، ئاندرو کۆڵ و جۆن تێری.

بابەتی زیاتر

Back to top button