ئیتاڵیاگرنگترین

گاتوسۆ چوار یاریزانی بۆ یارییەکەی ئەمشەو دوورخستەوە

Yariga App

جینارۆ گاتوسۆ راهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا پێکهاتەی بانگهێشتکراوی ئازووریی بۆ یارییەکەی ئەمشەو راگەیاند و چوار یاریزانی دوورخستووەتەوە.

ئیتاڵیا لە یەکەم هەفتەدا پێنج گۆڵی لە ئەستۆنیا کرد بەڵام خودی راهێنەرەکە ناڕازی بوو لە ئاستی چەند یاریزانێک بە تایبەت لە نیوەی یەکەمی ئەو یارییەدا. هەربۆیە هەریەک لە ماتیا زاکانی، مارکۆ گارنیسکۆنی، جیۆڤانی لیۆنی و جیۆڤانی فابیان دوورخستووەتەوە. لە بەرامبەردا تەنها دانیێل ماڵدینی کوڕی پاولۆ ماڵدینی ئەفسانەی بانگهێشتکردووە.

بەگوێرەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا، ئەو چوار یاریزانە تەنانەت رێگەیان پێنادرێت لەسەر کورسی یەدەگ بن و دەبێت لەنێو هاندەرانەوە سەیری یارییەکە بکەن.

یارییەکەی ئەمشەوی ئیتاڵیا بەرامبەر ئیسرائیلە و گاتوسۆ ئەوەی نەشاردبووەوە بێ بەختن کە لەم کاتەدا رووبەرووی ئیسرائیل دەبنەوە لە کاتێکدا ئەو وڵاتە خەڵکی سیڤیل و منداڵ دەکوژێت.

ئیتاڵیا لە پلەی سێهەمی کۆمەڵەکەیەتی بەڵام یارییەک کەمتری کردووە لە نەرویج و ئیسرائیل کە لە پلەکانی یەکەم و دووهەمدان. نەرویج خاوەنی 12 خاڵە و ئیسرائیلیش 9 خاڵ بەرامبەر بە  شەش خاڵ بۆ ئیتاڵیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button