ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ بایەر لیڤەركوزن راهێنەری داهاتووی دەستنیشانكرد

جێگای تێن هاخ دەگرێتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی بایەر لیڤەركوزنی ئەڵمانی شوێنگرەوەی ئێریک تێن هاخی دەستنیشاكرد.

لە چەند رۆژی رابردوودا بایەر لیڤەركوزن بەفەرمی ئێریک تێن هاخی هۆڵەندی لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانەكەی دوورخستەوە.

تێن هاخ لەم هاوینەدا لە جێگای چابی ئاڵۆنسۆ پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانە ئەڵمانییەكەی وەرگرت و تەنیا دوو یاریی بۆندسلیگا راهێنەرایەتی یانەكەی كرد و لە یارییەك یەكسان بوو یارییەكیش شكستیهێنا.

بە گوێرەی زانیارییەكانی فلۆریان پلێتنبێرگ، کاسپەر هولماند پۆستی راهێنەرایەتیكردنی بایەر لیڤەركوزن وەردەگرێت.

رێككەوتنی تەواو لە نێوان هولماند و بایەر لیڤەركوزن كراوە، لە چەند رۆژی رابردوودا بەربژێری سەرەكی وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانەكە بوو.

ئەگەر هەموو شتێک بەپێی پلانەكە بڕوات رۆژی چوارشەممە وەک راهێنەری نوێی بایەر لیڤەركوزن دەستبەكاردەبێت.

دوای تێپەڕبوونی دوو هەفتە بایەر لیڤەركوزن خاوەنی تەنیا خاڵێكە و لە ریزبەندی 12 بۆندسلیگا دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button