زاخۆ بەرگریکارێکی بەشدار لە چامپیۆنزلیگ و یۆرۆپالیگ دەگوازێتەوە
دوو رۆژی دیکە دەگاتە زاخۆ

یاریگا –
یانەی زاخۆ بە تەواوی خۆی بۆ وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق و جامی پاڵەوانانی کەنداو ئامادە کردووە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە یانەکەی پرا دەلال بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاندووە، یانەی زاخۆ گرێبەستی لەگەڵ ئەستێرەیەکی کامێرۆنی واژۆکردووە.
زاخۆ لەگەڵ گاڤی جونیۆر کیکی، بەرگریکاری کامێرۆنی رێککەوتنی کۆتاییکردووە و بڕیارە چوارشەممە لەڕێی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بگاتە هەرێمی کوردستان، ئهو یاریزانه یهكێكه له یاریزانه بهتواناكان و ئهزموونی یارییكی له پاڵاوتنهكانی خولی یانه پاڵهوانهكانی ئهوروپا و یۆرۆپالیگ ههیه و بهرامبهر كریستانۆ رۆناڵدۆ له پالاوتنهكان یاریی كردووه.
کیکی دەبێتە 13مین گرێبەستی ئەم هاوینەی زاخۆ، کە لەژێر سەرپەرشتی ویسام رزق، چاوییان لە بردنەوەی نازناوەکانی وەرزی داهاتووە.
تاوەکو ئێستا زاخۆ 12 یاریزانی بەفەرمی گواستووەتەوە و گرێبەستی چوار ئەستێرەشی نوێکردووەتەوە، جیا لەمەش دەستبەرداری 10 یاریزان بووە.

گابی کیکی کێیە؟
کیکی لە دایکبووی 15ی شوبات/فێبرایەری ساڵی 1995ی شاری یاوەندی، پایتەختی کامێرۆنە.
گابی جونیۆر لە دڵی بەرگری یارییدەکات و ئەزموونێکی زۆری لە چەندین خولی ناوچەکە هەیە. گابی لە خولەکانی کامێرۆن، بیڵاڕووس، رۆمانیا و کازاخستان یارییکردووە.
جونیۆر لەگەڵ یانەی شەریفی رۆمانی، بەشداری لە یارییەکانی پاڵاوتنی چامپیۆنزلیگی ئەوروپا کردووە. لەگەڵ سەرجەم ئەو یانانەی لە ئەوروپا یارییدەکەن، گابی بەشداری 36 یاریی پاڵەوانیەتییەکانی وەکو پاڵاوتنەکانی چامپیۆنزلیگ، یۆرۆپالیگ و کۆنفڕانس لیگ کردووە.
گابی لە مێرکاتۆی زستانەی ساڵی 2024 لە یانەی شەریفی رۆمانییەوە پەیوەندی بە یانەی ئاکتۆبێی کازاخستانی کردووە و لە ناوەڕاستی مانگی رابردوو، گرێبەستەکەی بەسەرچوو.
ئاماری وردی کاروانی وەرزشی
- لە خولی نایابی بیلاڕوسیا، گابی کیکی بە درێسی یانەکانی دنیپڕۆ مۆگیلێڤ و دینامۆ برێست یاریی کردووە، لە کۆی 120 یارییدا، ئاستێکی نایابی پێشکەش کردووە، 11 گۆڵ و سێ ئهسیستی ههیه .
- لە خولی نایابی کازاخستان، یاریزانەکە ئەزموونێکی نوێی لەگەڵ یانەی ئاکتۆبی تاقیکردەوە، لەو خولەدا بەشداریی لە 22 یاریی کرد و گۆلێكی تۆماركرد..
- لە پاڵاوتنەکانی خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا (چامپیۆنزلیگ)، کیکی ئەزموونێکی زۆر باشی لەگەڵ یانەکانی دینامۆ برێست و شێریف تیراسپۆڵ هەیە، لەم پاڵەوانێتییە بەهێزە، بەشداریی لە 14 یاریی کردووە.
- لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆپا لیگ، بە درێسی یانەی دینامۆ برێست، بەشداریی لە 10 یاریدا کردووە و ڕووبەڕووی چەندین یانەی بەهێزی ئەوروپی بووەتەوە.
- لە پاڵاوتنەکانی کۆنفرانس لیگ، لەگەڵ یانەکانی شێریف تیراسپۆڵ و ئاکتۆبی، بەشداریی لە 16 یاریدا کردووە و توانیویەتی 1 گۆڵ تۆمار بکات.
- لە جامی بیلاڕوسیا، لەگەڵ یانەکانی دنیپڕۆ مۆگیلێڤ و دینامۆ برێست، بەشداریی لە 17 یاریدا کردووە و دوو گۆڵی کردووە.
- لە جامی سوپەری بیلاڕوسیا، کە لەنێوان پاڵەوانی خول و جامدا دەکرێت، کیکی چوار یاریی لەگەڵ یانەی دینامۆ برێست ئەنجامداوە.
دەستکەوت و نازناوەکان:
گابی کیکی لەگەڵ ئەو یانانەی یاریی بۆ کردوون، چەندین نازناوی گرنگی بەدەستهێناوە:
لەگەڵ یانەی دینامۆ برێست:
- پاڵەوانی خولی نایابی بیلاڕوسیا (1 جار): وەرزی 2019
- پاڵەوانی جامی بیلاڕوسیا (1 جار): وەرزی 2017/2018
- پاڵەوانی جامی سوپەری بیلاڕوسیا (2 جار): ساڵانی 2018، 2020
لەگەڵ یانەی شێریف تیراسپۆڵ:
- پاڵەوانی خولی نایابی مۆڵدۆڤا (2 جار): وەرزەکانی 2021/2022 و 2022/2023
- پاڵەوانی جامی مۆڵدۆڤا (2 جار): وەرزەکانی 2021/2022 و 2022/2023