بەرگریکارە سویدییەکەی هەڵبژاردەی عێراق لە رێگایە بۆ زاخۆ
هەموو شتێک لەسەر دانوستانەکانی حوسێن عەلی لهگهڵ زاخۆ بزانه

یاریگا –
زاخۆ ههوڵهكانی چڕكردووتهوه بۆ گواستنهوهی حوسێن عەلی، بەرگریکاری هەڵبژاردەی عێراق و یاریزانهكه نزیکە لە پۆشینی درێسی سوور.
تۆڕی وەرزشی یاریگا، لە سەرچاوەیەکی تایبەتەوە ئاگاداری گفتوگۆکانی نێوان یانەی زاخۆ و حوسێن عەلییه، بەرگریکاری باڵی راستی هەڵبژاردەی عێراق لهگهڵ یانهی زاخۆ لێکتێگەیشتنێکی زۆر باش لەنێوان هەردوولادا هەیە بۆ ئەوەی ئەم ئەستێرەیە پەیوەندی بە خولی ئەستێرەکانی عێراقەوە بکات.
زاخۆ، کە بە ئامانجی گەورەوە خۆی بۆ وەرزی نوێ ئامادە دەکات، لە هەوڵێکی گەورەدایە بۆ ئەوەی یەکێک لە باشترین یاریزانە پیشەگەرەکانی عێراق بهێنێتە ریزەکانی، حوسێن عەلی، کە لە ئەوروپا و لە خولە بەهێزەکانی سوید و هۆڵەندا ئەزموونێکی نایابی ههیه، ئێستا لە هەموو کاتێک زیاتر نزیکتره لەوەی ببێتە نوێترین ئەستێرەی یانهكهی پرا دهلال.
حسێن عهلی كێێه؟
حوسێن عەلی لە 1ـی ئازاری 2002 له مالمۆ، سوید لەدایکبووە و گەورە بووە وڵاتنامهی عێراقی و سوێدی ههیه، لە ئەکادیمیاکانی سویدەوە پێگەیشتووە و کاروانی پیشەگەریی لهو وڵاته دهستپێكردووه.
كاروانی یاریكردنی له یانهكان:
حسێن عهلی له چهند یانهیهكهی گهورهی ئهوروپا یاریی كردووه و دهستپێكی یاریكردنی له خولی سوید بووه.
ئۆرێبرۆ خولی نایابی سوید – 2019-2022 :
حوسێن کاروانی پیشەگەریی له یانهی ئۆرێبرۆ دەستپێکرد و 58 یاری لە خولی پلە یەکی سوید لهگهڵ ئهو یانهیه كرد، ئەمەش وایکرد وەک یەکێک لە بەهرە گەنجە دیارەکانی سوید بناسرێت.
هێرنڤین خولی نایابی هۆڵەندا – 2022-2025:
لە هەنگاوێکی گەورەدا، پەیوەندی بە خولی نایابی هۆڵەنداوە کرد و بووە یاریزانی یانەی هێرنڤین، لهو یانهیه 26 یاری لە كرد و ئەزموونێکی زۆر بەنرخی لە بەرامبەر یانە گەورەکانی وەک ئەیاکس و فاینۆرد وهرگرت.
کاروانی یاریی نێودەوڵەتی: لە سویدەوە بۆ هەڵبژاردەی عێراق
حوسێن عهلی 23 ساڵ، له هەڵبژاردەکانی سوید نوێنەرایەتیی هەموو ئاستەکانی تەمەنی خوار 17، 19 و 21 ساڵی كردووه.
لە کۆتاییدا بڕیاریدا یاری بۆ وڵاتی دایک و باوکی ههڵبژاردهی عێراق بکات، تاوهكو ئێستا 16 یاریی بۆ هەڵبژاردەی عێراق كردووه و بووەتە یاریزانی گرنگی باڵی ڕاستی ههڵبژاردهكه یەکەم گۆڵی نێودەوڵەتیشی لە پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی 2026 بەرامبەر ئێندۆنیزیا تۆمارکرد.
بۆچی زاخۆ سوورە لەسەر گواستنەوەی؟
هێنانی حوسێن عەلی بۆ زاخۆ تەنها گواستنەوەی یاریزانێک نییە، بەڵکو چەندین ڕەهەندی ستراتیژی هەیە:
- کوالێتیی یاریزانێكی ئەوروپی: یاریزانێکە کە لەسەر بنەمایەکی زانستی و ئەکادیمیی ئەوروپی پێگەیشتووە.
- یاریزانی نێودەوڵەتیی سەرەکی: هێنانی یاریزانێکی سەرەکیی هەڵبژاردەی عێراق، هێز و “کەسایەتی” دەدات بە یانەکە.
- چارەسەری کێشەی باڵی راست: زاخۆ بە هێنانی حوسێن عەلی، کێشەی باڵی ڕاستی بەرگریی چارەسەر دەکات.
: یاریزانهكه گرێبەستەکەی لەگەڵ هێرنڤین کۆتایی هاتووە، ئەمەش وا دەکات زاخۆ پێویستی بە پێدانی پارەی گواستنەوە نەبێت و تەنها لەسەر مووچە و مەرجە کەسییەکان ڕێکبکەون.
ئەگەر ئەم گرێبەستە سەرکەوتوو بێت، دەبێتە یەکێک لە گرنگترین گرێبهستهكانی یانهی زاخۆ هێزێکی گەورە دەداتە زاخۆ، بۆ ئهوهی ركابهری لهسهر خولی ئهستێرهكانی عێراق بكات.