بارسێلۆنا و ریال مەدرید ململانێ لەسەر پێدری نوێ دەکەن
یاریزانەکە بووەتە جێی سەرنجی گەورەکان

یاریگا –
ریال مەدرید و بارسێلۆنا رکابەرییەکی توند لەسەر ئەستێرەیەکی لاوی مەکسیکی دەکەن.
جیلبێرتۆ مۆرا، یاریزانی تەمەن 16 ساڵان بووەتە جێی مشتومڕی گواستنەوەکان. پێگەی ریال مەدرید کۆنفیدێنشیاڵ بڵاویکردووەتەوە، لۆس بلانکۆس سەرنجی تەواوی لەسەر مۆرا داناوە، ئەمەش دوای پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز لەگەڵ هەڵبژاردەی مەکسیک لە جامی زێڕ.
هەرزوو مۆرا سەرنجی یانە گەورەکانی ئەوروپای راکێشا و لەڕووی شێوازی یارییکردنەوە، بە هاوشێوەی پێدری، ئەستێرەی بارسێلۆنا دادەندرێت.
بارسێلۆنا و ریال مەدرید دوو یانەی زۆر چالاکن لە ئەمریکای باشوور و بەدوای یاریزانکی وەکو مۆرا دەگەڕێن.
رافایێلا پیمێنتا، بەڕێوەبەری کارەکانی مۆرایە و پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ ریال مەدرید هەیە، بۆیە ئەگەری بوونی بە جەنگاوەرێکی نوێی چابی ئاڵۆنسۆ لە بەهێزە.
ئەستێرە لاوە مەکسیکییەکە 40 یاریی لەگەڵ تیخوانا کردووە، خاوەنی حەفت گۆڵ و یەک ئەسیستە. هەروەها سێ یاریی نێودەوڵەتی لەگەڵ هەڵبژاردەی مەکسیک کردووە.