ئه‌مریکائیسپانیاگرنگترین

هێرشە ئاگرینەکەی پۆچێتینۆ بۆ سەر بارسێڵۆنا: واز لەم درۆیە بهێنن

بارسێلۆنا مەدریدییە

Yariga App

یاریگا –

پۆچێتینۆ هێرشی توندی كرده‌ سه‌ر بارسێڵۆنا  یانه‌یه‌كه‌ی به‌ مه‌دریدی وه‌سفركرد.

ماوریسیۆ پۆچێتینۆ، یاریزانی پێشووی ئیسپانیۆل و راهێنەری ئێستای هەڵبژاردەی ئەمریکا، لە لێدوانێکی ئاگریندا هێرشی کردە سەر ناسنامە و مێژووی یانەی بارسێلۆنا و قسەکانی كاردانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وته‌وه‌، دروشمی یانه‌ی بارسێلۆنای (زیاتر لە یانەیەک)ی بە گاڵتەجاڕی وەسفکرد.

قسەکانی پۆچێتینۆ، کە ڕەگی لە رکابەریی دێرینی نێوان ئیسپانیۆل و بارسێلۆنا هەیە، بە ئاشکرا رایگەیاند، بارسێلۆنا مەدریدییە، ئیتر گاڵتە بە خەڵک مەکەن، ئەو پێی وایە ئەو هەموو پاڵپشتییەی لە کلاسیکۆکاندا لە دژی حکومەتی ئیسپانیا دەبینرێت، تەنها نمایشێکی درۆزنانەیە.

راهێنه‌ره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ سەلماندنی قسەکەی، ئاماژەی بەوەدا کە یانەی ئیسپانیۆل زۆر کاتالۆنیترە لە بارسێلۆنا، چ لە رووی هەڵوێست و چ لە رووی مێژووەوە.

پۆچێتینۆ بە توندی رەخنەی لە دروشمی بارسێلۆنا (زیاتره‌ له‌ یانه‌یه‌ك) گرت و گوتی، ئەمە چییە دەڵێن، بارسێلۆنا زیاترە لە یانەیەک! نابێت هیچ یانەیەک ستایش و نازناو بۆ خۆی دابتاشێت، بەڵکو دەبێت خەڵک بڕیار لەسەر ئەم بابەتانە بدات.

مانای بارسێلۆنا زیاترە لە یانەیەک چییە؟

لە سەردەمی حوکمڕانیی رەهای ژەنەڕاڵ فرانکۆدا له‌ 1934، کە تێیدا زمان و ئاڵای کاتالۆنیا قەدەخە کرابوو، یاریگای بارسێلۆنا بووە تاکە شوێن کە خەڵک دەیتوانی بە نهێنی ئاڵای کەتەلۆنیا بەرز بکاتەوە و هەستی نەتەوایەتیی خۆی دەرببڕێت. بەمشێوەیە، یانەکە بووە رووگە و سیمبولی هەرێمەکە.

دوای چەند دەیەیەک، ئەکادیمیای بەناوبانگی لاماسیا دامەزرا، لەم ئەکادیمیایەدا، جیا لە فێربوونی تۆپی پێ، گرنگییەکی زۆر بە فێرکردنی بەها مرۆییەکان و پەروەردەیەکی دروست دەدرا، کە ئەمەش یانەکەی لە یانەکانی تر جیا دەکردەوە.

له‌ 2006 لە سەردەمی خوان لاپۆرتادا، بارسێڵۆنا کارێکی مێژوویی کرد. لەبری وەرگرتنی پارەیەکی خەیاڵی لە سپۆنسەرەکان، بە خۆڕایی لۆگۆی ڕێکخراوی یونیسێفی خستە سەر درێسەکەی وەک پەیامێکی مرۆیی بۆ جیهان.

له‌سه‌ر ئه‌م مێژووە  یانه‌كه‌ دروشمی زیاتر له‌ یانه‌یه‌كی هه‌ڵگرتووه‌ و ره‌خنه‌كانی  پۆچێتینۆش له‌سه‌ر ئه‌و دروشمه‌یه‌ و  پرسیارێکی گرنگ ده‌وروژێنێت، ئایا بارسێلۆنا ئەمڕۆ هێشتا پارێزگاری لەم بەها و ناسنامەیە کردووە؟ یان دروشمی “زیاتر لە یانەیەک” تەنها بووەتە ئامرازێکی بازرگانی و مارکێتینگ بۆ فرۆشتنی زیاتری بەرهەمەکانی به‌كاری ده‌هێنێت

بابەتی زیاتر

Back to top button