ئیسپانیاگرنگترین

دوایین زانیاری؛ گاڤی نەشتەرگەری بۆ دەكرێت؟

Yariga App

یاریگا –

گاڤی، ناوەڕاستكاری ئیسپانی یانەی بارسێلۆنا پشكنینی پزیشكی دیكەی بۆ دەكرێت، بۆئەوەی بڕیار لەسەر پرۆگرامی چارەسەركردنی بدرێت.

لە چەند رۆژی رابردوودا گاڤی لە ئەژنۆیدا تووشی پێكان بوو، بەهۆیەوە نەیتوانی لە یاریی بەرامبەر رایۆ ڤاییكانۆ لە خولی ئیسپانیا یاریی بكات و بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئیسپانیاش نەكرا.

بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی سپۆرت، ئەمڕۆ گاڤی بۆ دیاریكردنی جۆری پێكانەكەی و هۆكاری سەرهەڵدانەوەی ئازارەكەی پشكنینی پزیشكی ورد بۆ ئەژنۆی راستی دەكات.

ئاماژە بەوەشكراوە، پێكانەكەی ئێستای گاڤی پەیوەندی بە پێكانەكەی پێشووتری نییە و لە دوای پشكنینەكان بڕیار دەدرێت ئایا چارەسەری چاكبوونەوە یان نەشتەرگەری لە ئەژنۆیدا بۆ دەكرێت.

پێشتر گاڤی تووشی شەش پێكانی جیاواز بووە و بەهۆیەوە 54 یاریی لەدەستداوە و 388 رۆژ دووركەوتووەتەوە.

چاوەڕوان دەكرێت رۆژی 14 مانگ ڤالێنسیا و بارسێلۆنا لە یارییەكانی گەڕی چوارەمی لالیگارووبەڕوو ببنەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button