تورکیاگرنگترین

تەواو؛ ئاندرێ ئۆنانا داهاتووی خۆی یەكلاییكردەوە

Yariga App

یاریگا –

ئاندرێ ئۆنانا، گۆڵپارێزی كامێرۆنی یانەی مانچێستەر یونایتد پەیوەندی بە ترابزۆن سپۆری توركیەوە دەكات.

ئۆنانا لە هاوینی 2023 لە ریزەكانی ئینتەر میلانەوە بە بەهای 50.2 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتدەوە كرد.

بە گوێرەی زانیارییەكانی فابریزیۆ رۆمانۆ، ترابزۆن سپۆر و مانچێستەر یونایتد لەسەر گواستنەوەی ئاندرێ ئۆنانا بە تەواوی رێككەوتن.

هەموو شتێک كۆتاییهاتووە و هەفتەی داهاتوو یاریزانەكە بۆ واژۆكردنی گرێبەستەكەی گەشت دەكات.

ئۆنانا بە خواستن و بەبێ بژاردەی كڕینەوە پەیوەندی بە ترابزۆن سپۆرەوە دەكات.

مان یونایتد سێنێ لامێنسی لە دوا رۆژی گواستنەوەکانی هاوینە گواستەوە و پێدەچێت ببێتە بژاردەی سەرەکی روبن ئامۆریم.

ئۆنانا بەهۆی پێکانی ران بەشداری لە گەشتی ئامادەکاری مانچێستەر یونایتد نەکرد و لەم وەرزەدا تەنیا بەشداری لە یەک یارییدا کردووە، ئەویش بەرامبەر گریمسبی تاون لە جامی کاراباو بوو.

ئۆنانا لە دوای گواستنەوەی بووە شوێنگرەوەی دەیڤد دی خیا و تاوەکو ئێستا 102 یاریی لەگەڵ مان یونایتد کردووە، خاوەنی 18 کلین شیتە.

بابەتی زیاتر

Back to top button