ئینگلتەراگرنگترین

سعوودی، قەتەڕی و ئەمریکییەکان ململانێ لەسەر کڕینی تۆتنهام دەکەن

کێ دەبێتە خاوەنی یانە دەوڵەمەندەکەی باکووری لەندەن

Yariga App

یاریگا –

خۆکشاندنەوەی لەناکاوی دانیێل لێڤی لە سەرۆکایەتی یانەی تۆتنهام هۆتسپێر، کۆمەڵێک فایڵی کۆنی یانە دێرینەکەی هەڵداوەتەوە.

رۆژنامەی تێلێگراف بڵاویکردووەتەوە، کشانەوەی لێڤی، لەوانەیە گرێبەستێکی مێژوویی لە بەریتانیا تۆماربکات.

بۆ ماوەیەکی درێژبوو لێڤی سەرۆکایەتی یانەکەی باکووری لەندەنی دەکرد، ساڵی رابردوو سپێرز گفتوگۆی فرۆشتنی یانەکەی لەگەڵ کۆمەڵێک وەبەرهێن دەستپێکردبوو. بە جیابوونەوەی لێڤی، ئێستا کۆمپانیای ئینک، کە ماڵباتی جۆ ویڵس خاوەندارێتی دەکەن، بە تەواوی کۆنتڕۆڵی یانەکەیان کردووە.

رۆژنامە بەریتانییەکە روونیکردووەتەوە، کۆمپانیای ئینک ئامادەکاری بۆ فرۆشتنی یانەکە کردووە، چەند وەبەرهێنەرێکی سعوودی لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکەن، بەڵام هیچ هەنگاوێکی فەرمی نەنراوە.

لەلایەکی دیکەوە، گروپی کۆمپانیاکانی کۆنسۆرتیەم، کە گروپێکی سەر بە کۆمپانیاکانی قەتەڕ بۆ وەبەرهێنانی وەرزشییە و لە چەندین بازرگانی گەورەی قەتەڕی پێکهاتووە.

بەگوێرەی رۆژنامەکە، قەتەڕ دەیەوێت بە چەندین قۆناخی جیاواز تۆتنهام بکڕێتەوە، هەروەها دەیانەوێت لێڤی بکەنە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەکە.

تەنیا سەرمایەدارانی کەنداو چاویان لەسەر یانەکە نییە، بەڵکو گروپی کۆمپانیای گەورەی ئەمریکی وەکو ئیلیەت ئینڤێستمێنت مانجمێنت بە سەرۆکایەتی پۆڵ سینگەر، ملیاردێری ئەمریکی زۆر بۆ کڕینەوەی تۆتنهام بەپەرۆشن.

پێشتر کۆمپانیاکە لە کڕینی مانچێستەر یونایتد نزیکبوو، بەڵام سێر جیم راتکڵیف، سەرۆکی گروپی کۆمپانیاکانی ئینیەس مان یونایتد کڕیەوە.

کۆمپانیای دیکەی وەکو کارڵاڵ، سکێس ستریت پارتنەرس و ئێریەس مانجمێنت، کە هەمووی کۆمپانیای گەورەی ئەمریکین و پێشتر لە گفتوگۆی کڕینی مانچێستەر یونایتد بەشداربوون.

هەروەها ناوی کین گریڤن، دامەزرێنەری سندووقی سیتادێڵ، بەجیددی چاوی لە کڕینی تۆتنهام، پێشتر زۆر هەوڵی کڕینی چێڵسیدا، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو.

بەگوێرەی رۆژنامەکە بێت، سەرمایەدارانی قەتەڕ و سعوودیە رکابەری کۆمپانیا پڕهەژموونی ئەمریکی دەکەن، هەروەها هەندێک ناوی تاکەکەسیش لە نێو رکابەرییەکەدان.

بابەتی زیاتر

Back to top button