
جولیان نەیگلسمان دان بەوەدا دەنێت دڵخۆش نیە بە رۆیشتنی ئەستێرەکانی بۆندزلیگا بەرەو پریمەرلیگ. راهێنەرەکەی ئەڵمانیا پێی وایە ئەوان لە وڵاتە هەمان خولەکی یاریکردنیان پێنادرێت بەراورد بە بۆندزلیگا.
هەڵبژاردەی مانشافت بە راهێنەرایەتی نەیگلسمان لە دۆخێکی زۆر خراپدایە و یاریزانەکانی بەهەمان ئەو ئاستەی رابردووەوە نابینرێت.
لەم هاوینەشدا فلۆریان ڤیرتز و نیک ڤۆڵتمەید خولی وڵاتەکەیان بەرەو پریمەرلیگ جێهێشت. کاتێک ئەم پرسە رووبەرووی جولیان کرایەوە وتی
شتێکی زۆر باش نیە کە باشترین یاریزانەکانی ئەڵمانیا دەچنە پریمەرلیگ. هەرچەندە بووەتە شتێکی ئاسایی لەم سەردەمەدا بەڵام من ئەوکاتە دڵخۆشم کە ببینم یاریزانەکانم لەگەڵ یانەکانیان خولەکی زۆریان پێدەدرێت و بەردەوام یاری دەکەن، ئەوە بۆ من لە هەمووشتێک گرنگترە”.
نیک لە هاوینی ئەمساڵدا بەرامبەر بە 93 ملیۆن یۆرۆ بۆندزلیگای بەرەو نیوکاسڵ جێهێشت. ڤیرتز یش بووە گرانبەهاترین گرێبەستی مێژووی پریمەرلیگ بە ١٥٨ ملیۆن دۆلار، هەرچەندە ریکۆردەکەی هەر لە هاوینی ئەمساڵدا شکێندرا لەلایەن ئەلیکساندەر ئایزاکی هاوتیمی نوێی.