
یانەی لیڤەرکوسن بۆ دووهەمجار لەم هاوینەدا بەدوای راهێنەرێکی تازەدا دەگەڕێن پاش دوورخستنەوەی ئێریک تێن هاگ تەنها دوای دوو یاری.
لیڤەرکوسن لە دۆخێکی هەستیاردایە پاش ئەوەی تێن هاگ دوای تەنها دوو یاری فەرمی دوورخرایەوە.
بەگوێرەی توتۆ مێرکاتۆ وێب، تیاگۆ مۆتای راهێنەری پێشووی یوڤێنتۆس و بۆلۆنیا، یەکێکە لە کاندیدەکان بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە، ئەمەش ئەو هەواڵەیە کە یۆڤی چاوەڕێی دەکرد چونکە ئەو راهێنەرە هێشتا تاوەکو 2027 گرێبەستی هەیە و ئەگەر ئەرکێکی دیکە بگرێتە دەست ئەوا 15 ملیۆن یۆرۆ بۆ خەزێنەی یۆڤی دەگەڕێتەوە.
مۆتا پارساڵ گرێبەستێکی تاوەکو 2027 واژۆکرد تاوەکو ببێتە راهێنەری یوڤێنتۆس بەڵام بەهۆی ئەنجامە خراپەکان لەم ساڵدا دوورخرایەوە. بەگوێرەی رێککەوتنی نێوانیان یۆڤی دەبێت تەواوی مووچەکانی پێبدات تاوەکو 2027 ئەگەر کارێکی دیکە نەدۆزێتەوە.
هاوکات توتۆ سپۆرت ئاماژی بەوە کردووە، تیاگۆ دوو دڵە لە وەرگرتنی ئەو ئەرکە چونکە دەبێت بە مووچەیەکی کەمتر کار بکات لە کاتێکدا دەتوانێت لە ماڵەوە دابنیشێت و تاوەکو 2027 بڕی 15 ملیۆن یۆرۆ وەربگرێت.