پێکهاتەی ناوازەی ژێر 19 ساڵانی بارسێلۆنا؛ داهاتوو بۆ یانەکەی کاتالوونیایە
بارسێلۆنا خاوەنی باشترین پێکهاتەی ژێر 19 ساڵانی جیهانە...

یاریگا –
هەرچەندە بارسێلۆنا بەهۆی قەیرانی داراییەوە نەیتوانیوە بە ئارەزووی خۆی یاریزان بگوازێتەوە، بەڵام سەرنجێکی تەواوی لەسەر بەرهەمی ئەکادیماکەی داناوە.
رۆژنامەی سپۆرت لیستێکی بڵاوکردووەتەوە کە پڕە لە یاریزانی لاوی یانەکە و تەمەنیان لە ژێر 20 ساڵییە. رۆژنامەکە جەختیکردووەتەوە، پێکهاتەکەی بارسێلۆنای ژێر 19 ساڵان، دەتوانن رکابەری لەسەر لالیگا و چامپیۆنزلیگیش بکەن.
پێکهاتەکە بە سەرکردایەتی لامین یامال، پاڵێوراوی بردنەوەی خەڵاتی باڵۆن دۆر و ماڕک بێرناڵە.
بارسێلۆنا بە یاریزانانی لا ماسیا، خۆی لە دۆخە سەختە داراییەکە دەربازکردووە و توانیویەتی، کۆمەڵێک ئەستێرەی نوێ بخاتە نێو رکابەرییەکان.
پێکهاتەکەی سپۆرت بۆ تیمە لاوەکەی بارسێلۆنا بریتییە لە؛
گۆڵپارێز: دیێگۆ کۆچین
بەرگری: هێکتۆر فۆرت، پاو کوبارسی، ئاندرێس کوینکا، خۆفرێ تۆرێنتس
ناوەڕاست: ماڕک بێرناڵ، گییێ فێرناندێز، درۆ
هێرشبەر: لامین یامال، تۆنی فێرناندێز، روونی بەرداخچی.

جیا لە پێکهاتە ئامادە لاوەکەی بارسێلۆنا، هانزی فلیک دەتوانێت سوود لە چەندین یاریزانی لاوی دیکەی لا ماسیا وەربگرێت.
ئەوانەی ئێستا لە لیستی پاڵێوراوانن تاوەکو لە تیمی یەکەم ناونووس بکرێن بریتین لە؛ یاکۆ، ئیدێر ئالێر، چاڤی ئێسپارت، ئەلێکسیس ئۆلمێدۆ، بڕاین فاریناس، کیوم جونەیت، پێدرۆ فێرناندێز، خوان هێرناندێز، دیارا، ساما نۆمۆکۆ، شەین کلویڤێرت و گیستاو.