ئینگلتەراگرنگترین

ژووری دەرکراوەکان؛ چێڵسی چەند یاریزانێک دەخاتە دۆخێکی ‘دۆزەخ’ ئاسا

گەرماو و توالێتییان لەگەڵ یاریزانانی دیکە جیایە

Yariga App

یاریگا –

بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی چێڵسی زۆر جەنجاڵ بوو و ئێستا یانەکە ژمارەیەکی زۆر یاریزانی هەیە.

ئێنزۆ مارێسکا، راهێنەری یانەکەی باکووری لەندەن، هەریەکە لە رەحیم ستێرلینگ، ئەکسێل دیساسی و ویسلی فۆفانا لە مەشقەکانی تیمی یەکەم دوورخستووەتە و هیچ پەیوەندییەکیان نەماوە.

رۆژنامەی سەن بڵاویکردووەتەوە، هەرسێ یاریزانەکە بۆیان نییە تەنانەت ژەمی خواردنیش لەگەڵ یاریزانانی تیمی یەکەم بخۆن و بە ژوورێکی بچووکیان بۆ تەرخانکراوە.

دیساسی وێنەی ژوورە بچووکەکەی لە ئینستاگرام بڵاوکردەوە و هاندەران ناویان ناوە ”ژووری دەرکراوەکان”.

ژووری دەرکراوان لە چێڵسی

ژوورەکەی دیساسی، ستێرلینگ و فۆفانا لە کورسی لە دار دروستکراو و ئێر کۆندشن پێکهاتووە، هەروەها تابلۆی ناوی یاریزانانیش بەدیواری ژوورەکە هەڵواسراوە.

ئالفی جیڵکریست، یاریزانی لاو لە وێنەکەی دیساسی دەرکەوتووە کە بەشێوەیەکی ناپیشەیی لە سووچێکی ژوورەکە دەردەکەوێت و زۆربەی هاندەران لە دژی دەستەی راهێنەران و کارگێڕی چێڵسی، هەڵمەتێکیان بۆ رێکخستنەوەی دۆخێ ئەم یاریزانانەیان دەستپێکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button