ئه‌وروپاگرنگترین

پریڤیوی یاریی توركیا V ئیسپانیا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە پاڵاوتنەكانی جامی جیهانی كیشوەری ئەوروپا هەڵبژاردەی توركیا میوانداری هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 21:45 بە كاتی كوردستان توركیا لە یاریگای خۆی میوانداری ئیسپانیا بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی شەشەمی پاڵاوتنەكانی گەیشتن بە جامی جیهانی.

پڕۆفایلی یاری

 

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

هەردوو هەڵبژاردەی توركیا و ئیسپانیا هاوشانی هەڵبژاردەكانی جۆرجیا و بولگاریا لە كۆمەڵەی پێنجەمی پاڵاوتنەكانی گەیشتن بە مۆندیالی 2026 دێن.

توركیا یاریی رابردوو بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە جۆرجیای بردەوە و ئیسپانیاش بە سێ گۆڵی خاوێن لە بولگاریای بردەوە.

توركیا لە كۆتا پێنج یاریی بەرامبەر ئیسپانیا نەیتوانیوە هیچ بردنەوەیەک بەدەستبهێنێت سێ یاریی دۆڕاوە و دوو یاریش یەكسان بووە.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

هەڵبژاردەی توركیا هیچ پێكانێكی نییە و بە تەواوی یاریزانەكانیەوە بۆ یاریی بەرامبەر ئیسپانیا ئامادەیە.

ئیسپانیا بە بێ فابیان رویز رووبەرووی توركیا دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی توركیا

شاكر

مولدور، دەمیرال، بەرداكچی، ئەڵماجی

چاڵهانئۆغلو، یوكسەک

ئاكگون، گولەر، یەڵدز

ئاكتوركۆگلو

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئیسپانیا

سیمۆن

پۆرۆ، لی نۆرماند، هاوسن، كوكۆرێیا

مێرینۆ، زوبیمێندی، پێدری

یامال، ئۆیارزابال، نیكۆ ویلیامس

بابەتی زیاتر

Back to top button