ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر یونایتد دوا بڕیار لە چارەنووسی ئۆنانا دەدات

یانەیەکی تورکی لەسەر هێڵە

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد و یانەیەکی تورکی گفتوگۆ لەسەر گواستنەوەی ئاندرێ ئۆنانا دەکەن.

تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، ئۆنانا داوایکردووە ریزەکانی یانەکە جێبهێڵێت و ترابزۆن سپۆر ئامادەیە بیگوازێتەوە ریزەکانی.

ئۆنانا بەبێ تێچووی گواستنەوە یاخود بژاردەی گواستنەوەی هەمیشەیی، پەیوەندی بە یانە تورکییەکە دەکات و ترابزۆن تەنیا مووچەکانی دابین دەکات.

دەرگای گواستنەوەی یاریزانانی سوپەرلیگی تورکیا لە 12ی ئەم مانگە دادەخرێت و ئۆنانا دەیەوێت بەشداری لە یاریی ترابزۆن بەرامبەر فەنەرباچێ لە 14ی ئەم مانگە بکات.

مان یونایتد سێنێ لامێنسی لە دوا رۆژی گواستنەوەکانی هاوینە گواستەوە و پێدەچێت ببێتە بژاردەی سەرەکی روبن ئامۆریم.

ئۆنانا بەهۆی پێکانی ران بەشداری لە گەشتی ئامادەکاری مانچێستەر یونایتد نەکرد و لەم وەرزەدا تەنیا بەشداری لە یەک یارییدا کردووە، ئەویش بەرامبەر گریمسبی تاون لە جامی کاراباو بوو.

لە 24ی مانگی رابردوو، ناوی ئۆنانا لە لیستی یارییەکەی بەرامبەر فولهام نەبوو، بۆیە دەستبەجێ بەڕێوەبەری کارەکانی پرسیاری داهاتووی ئۆنانای لە یانەکە کرد، بەڵام یانەکە رەتیکردەوە هیچ پلانێکیان بۆ دەستبەرداربوون لە تواناکانی هەبێت.

گۆڵپارێزی 29 ساڵان لە هاوینی ساڵی 2023 بەبڕی 51 ملیۆن یۆرۆ لە ئینتەر میلانەوە پەیوەندی بە مان یونایتد کرد و گرێبەستەکەی لە هاوینی ساڵی 2028 بەسەردەچێث.

ئۆنانا لە دوای گواستنەوەی بووە شوێنگرەوەی دەیڤد دی خیا و تاوەکو ئێستا 102 یاریی لەگەڵ مان یونایتد کردووە، خاوەنی 18 کلین شیتە.

بابەتی زیاتر

Back to top button