ئه‌وروپاگرنگترین

فەرمی؛ ماوەی دووركەوتنەوەی دوو ئەستێرەی پاریس راگەیەندرا

Yariga App

یاریگا –

لە یارییەکەی بەرامبەر ئۆکرانیا لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026، عوسمان دێمبلی هێرشبەری فەرەنسا لە خولەکەکانی کۆتاییدا له‌ ماسولكه‌كانی قاچی تووشی پێکان.

لە سەرەتای گێمی دووەمدا دێمبلی لە شوێنی دیزیێری دوێ هاتە ناو یاریگا، بەڵام لە خولەکی 81 بەهۆی پێکانەوە ناچار بوو  یاریگا جێبهێڵیت، ئەمەش وایکرد هوگۆ ئێکیتیکێ یەکەم یاری نێودەوڵەتی له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا بكات.

پاریس سانجێرمان لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا رایگەیاند، عوسمان دێمبێلێ تووشی پێكانێكی قورس بووە و ئەمەش وا دەكات ماوەی شەش هەفتە لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە.

هەروەها رایگەیاند دێزیێرێ دۆوی تووشی پێكان بووە و ماوەی چوار هەفتە لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە.

پاریس سانجێرمان ئاشكرایكرد ستافی پزیشكی بەردەوام چاودێری بارودۆخی یاریزانەكان دەكەن و بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا بەرنامەی چارەسەركردن و چاكسازییان دەستپێدەكات.

چاوەڕوان دەكرێت سەرەتای مانگی داهاتوو بارسێلۆنا میوانداری پاریس سانجێرمان بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button