
یاریگا –
لە یارییەکەی بەرامبەر ئۆکرانیا لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026، عوسمان دێمبلی هێرشبەری فەرەنسا لە خولەکەکانی کۆتاییدا له ماسولكهكانی قاچی تووشی پێکان.
لە سەرەتای گێمی دووەمدا دێمبلی لە شوێنی دیزیێری دوێ هاتە ناو یاریگا، بەڵام لە خولەکی 81 بەهۆی پێکانەوە ناچار بوو یاریگا جێبهێڵیت، ئەمەش وایکرد هوگۆ ئێکیتیکێ یەکەم یاری نێودەوڵەتی لهگهڵ فهرهنسا بكات.
🚨🔴🔵 Gros coup dur pour le PSG. Ousmane Dembélé va manquer le 1er match de Ligue des champions contre l’Atalanta et le choc face l’OM en Ligue 1.
❗️La durée d’indisponibilité d’Ousmane Dembélé est estimée à environ 6 semaines. Désiré Doué est d’ores et déjà forfait contre… pic.twitter.com/B2vUwnGwhK
— Fabrice Hawkins (@FabriceHawkins) September 6, 2025
بە گوێرەی زانیارییەكانی فابریس هاوكینس، عوسمان دێمبێلێ بەهۆی پێكانەكەیەوە ماوەی 6 هەفتە لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە.
بەهۆی ئەو پێكانەوە دێمبێلێ لە چەند یارییەكی گرنگی پاریس بێبەش دەبێت دیارترینیان بەرامبەر بارسێلۆنایە.
🇫🇷 Désiré Doué quitte le rassemblement de l’équipe de France après une alerte au mollet. Il va passer des examens prochainement. pic.twitter.com/qHdwD8o3Dr
— Fabrice Hawkins (@FabriceHawkins) September 6, 2025
هەروەها دێزێرێ دۆوی لە یاریی شەوی رابردووی فەڕەنسا بەرامبەر ئۆكراینا تووشی پێكان بوو لە سەرەتایی گێمی دووەم یاریگای جێهێشت.
بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، دۆوی شاندی مەشق و راهێنانەكانی فەڕەنسای جێهێشت و لەگەڵ فەڕەنساش لە یاریی بەرامبەر لانس و ئاتاڵانتا بێبەش دەبێت.
دێمبلی لە یارییەکەی پاریس سانجێرمان بەرامبەر تۆلۆز شەممەی رابردوو بە هۆی پێکانەوە له رانی چەپی یاریگای جێهێشت. سەرەڕای ئەمەش لە پێکهاتەکەی ههڵبژاردهی فهرهنسا دوورنهخرایهوه و بانگهێشتكرا بەڵام جارێکی دیکە دووچاری پێکان بووەوە.