تێنسگرنگترین

کارلۆس ئالکاراز گەیشتە یاریی کۆتایی ئەمریکای کراوە

Yariga App

یاریگا –

کارلۆس ئالکاراز، تێنسزانی ئیسپانی لە نۆڤاک جۆکۆڤیچی سڕبی بردەوە و گەیشتە یاریی کۆتایی ئەمریکای کراوە.

ئەمشەو 6ـی ئەیلوولی 2025، کارلۆس ئالکاراز و نۆڤاک جۆکۆڤیچ لە قۆناخی پێشکۆتایی ئەمریکای کراوە رووبەڕووبوونەوە و ئالکاراز بە سێ کۆمەڵەی بێبەرامبەر (6-4، 7-6، 6-2) یارییەکەی بردەوە و خۆی گەیاندە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە.

هاوکات بۆ یەکەمجارە لەدوای ساڵی 2022 کارلۆس ئالکاراز دەگاتە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتی ئەمریکای کراوە.

ئالکاراز تاوەکو ئێستا تەنیا یەکجار بووەتە پاڵەوانی ئەمریکای کراوە کە ئەویش لە 2022 بوو.

هەر ئەمشەو لە هەمان قۆناخ یانیک سینەری ئیتاڵی کە پێشەنگی ریزبەندی باشترین تێنسزانانی جیهانی گرتووە رووبەڕووی فێلیکس ئۆگەری کەنەدی دەبێتەوە و براوەیان لە یاریی کۆتایی رووبەڕووی ئالکاراز دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button