ئینگلتەراگرنگترین

فەرمی؛ ئەستێرەیەكی ئینگلتەرا تووشی پێكان بوو

كەمپی هەڵبژاردەكەی جێهێشت

Yariga App

یاریگا –

جۆن ستۆنس، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و یانەی مانچێستەر سیتی بەهۆی پێكانەوە كەمپی مەشق و راهێنانەكانی هەڵبژاردەكەی جێهێشت.

وا بڕیارە سبەی شەممە كاتژمێر 19 ئینگلتەرا و ئاندۆرا لە پاڵاوتنەكانی جامی جیهانی رووبەڕوو ببنەوە.

هەژماری فەرمی مانچێستەر سیتی، جۆن ستۆنس بەهۆی كێشەی ماسولكەوە كەمپی مەشق و راهێنانەكانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرای جێهێشت.

تۆماس تۆخێل دەربارەی جۆن ستۆنس گوتی:

ئەو لە ماسولكەكانیدا پێكانێكی بچووكی هەیە و مەترسی لەسەر درووستناكەین.

جۆن ستۆنس بۆ وەرگرتنی چارەسەر دەگەڕێتەوە یانەكەی و بەشداری دوو یاریی داهاتووی ئینگلتەرا ناكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button