
یاریگا –
لامین یامال، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی بارسێلۆنا لە یاریی بەرامبەر بولگاریا هەستی بە ئازاد كردووە.
شەوی رابردوو بولگاریا لە یاریگای خۆیدا میوانداری هەڵبژاردەی ئیسپانیای كرد و یارییەكەش بەئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی ئیسپانیا كۆتاییهات.
لە خولەكی 38 یارییەكەدا لامین یامال گۆڵی سێیەمی ئیسپانیای بۆ میكێل مێرینۆ درووستكرد.
لە خولەكی 79ی یارییەكەدا لامین یامال یاریگای بەجێهێشت و خۆسوس رۆدریگێز جێگای گرتەوە.
El instante que jamás olvidará Jesús.
🇧🇬 🆚 🇪🇸 | 0-3 | 85′#VamosEspaña | #CopaMundialFIFA pic.twitter.com/v8iCFyWcgX
— Selección Española Masculina de Fútbol (@SEFutbol) September 4, 2025
بە گوێرەی زانیارییەكانی رادیۆی كادینا سێر، لە دوای یارییەكەی نێوان ئیسپانیا و بولگاریا لامین یامال لە پشتیدا هەستی بە ئازار كردووە.
هەروەها ئاماژە بەوەشكراوە، لە كۆتا یاریی بارسێلۆنا بەرامبەر رایۆ ڤاییكانۆ لامین یامال هەمان ئازاری هەبووە.
چاوەڕوان دەكرێت لە رێكەوتی 7 مانگ توركیا لە یاریگای خۆی میوانداری ئیسپانیا بكات.