ئه‌ڵمانیاگرنگترین

چارەکە سەدەیەکە ئەڵمانیا ئاماری وا خراپی لەسەر تۆمارنەکراوە

Yariga App

یاریگا –

ئەڵمانیا بە شکست دەستی بە پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی 2026 کرد کاتێک 2-0 بە سلۆڤاکیای خاوەن ماڵ دۆڕا.

سلۆڤاکیەکان لە خولەکی 42 میوانەکەیان شۆککرد و گۆڵی یەکەمی یارییەکەیان تۆمارکرد. کوڕانی جولیان ناگلیسمان ویستی بۆ گێمی دووەم قسەی خۆی هەبێ، بەڵام لە خولەکی 55 گۆڵی دووەمیان لێتۆمارکرا و ئەنجامەکەش هەر بەو شێوە کۆتایی هات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی ئۆپتا بۆ ئامار و ژمارەکان، پێش شکستەکەی ئەمشەو، ئەڵمانییەکان بە درێژایی مێژووی پاڵاوتنی مۆندیالەکان تەنها یەک جار بە گۆڵێک زیاتڕ تووشی دۆڕاندن هاتوون ئەویش 2001، وتا نزیکەی چارەکە سەدەیەک بەرلە ئێستابوو، لەسەر دەستی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا کە 5-1 کۆتایی هات.

مانشافت بە گەڕانەوەی گەورە ناسراون. ئەگەرچی لە پاڵاوتنی مۆندیالی 2022 بەو ئەنجامە بە ئینگلتەرا دۆڕان، بەڵام دواجار لە پاڵەوانێتیەکە هێزی خۆیان پیشاندا و تا فیناڵ رۆشتن. دواجار لەوێ بە هەڵبژاردەی بەڕازیل دۆڕان.

یاریی داهاتووی مەکینەکان بەرامبەر ئێرلەندەی باکوورە کە ئەویش ئەمشەو بردنەوەی تۆمارکرد لەسەر حیسابی لۆکسمبۆرگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button