
یاریگا –
یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی بەفەرمی رۆشتنی دانیێل لێڤی راگەیاند.
لێڤی ماوەی 25 ساڵ لە پۆستی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانە لەندەنیەکە بەردەوامبوو. بەمدواییانە داواکارییەکی زۆر لەلایەن هاندەرانەوە هەبوو بۆ لەسەرکار لاچوونی.
نوێدەکرێتەوە…
Tottenham Hotspur announces departure of Executive Chairman Daniel Levy.
— Tottenham Hotspur (@SpursOfficial) September 4, 2025
سپێر لە چەند مانگی رابردوودا چەندین گۆڕانکاریی گەورەی نێوخۆیی ئەنجامدا. لەوانە، هێنانی ڤینای ڤێنکاتیشامی هیندی-ئینگلیزی کە پێشتر بەڕێوەبەری جێبەجێکاربوو لە ئارسیناڵ. ئەوە و هەروەها هێنانی تۆماس فڕانکیش بۆ پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە دوای ئانج پۆستێکۆگلو هەر لە چوارچێوەی هەمان گۆڕانکارییدابوو.
