ئه‌ڵمانیائینگلتەرا

تۆنی کرووس و برایەکەی هێرش دەکەنە سەر ئیزاک

زۆر کەس ئیزاک ناناسێت!

Yariga App

یاریگا –

تۆنی کرۆس، ئەستێرەی پێشووی ریال مەدرید و هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، دژی گواستنەوەی ئەلێکساندەر ئیزاک بۆ لیڤەرپوولە.

گواستنەوەی ئەلێکساندەر ئیزاک بە بڕی 150 ملیۆن یۆرۆ بۆ لیڤەرپوول کە گرانترین گواستنەوەیە لە مێژووی پرێمەرلیگدا، سەرنجی هەمووانی راکێشا و وایکرد کروس سەبارەت بەم گواستنەوەیە کاردانەوەی هەبێت.

تۆنی کرۆس ئەستێرەی پێشووی ریال مەدرید لە پۆدکاستەکەیدا لەگەڵ فێلیکسی برای سەبارەت بە گرێبەستەکەی ئیزاک گوتی:

پێموایە زۆربەی گوێکرەکانمان ناوی ئیزاکیان نەبیستووە. بە جیدی ئەو قسەیە دەکەم.

فیلیکسی برای کروسیش گوتی:

ئیزاک لە ساڵی 2017 لە ئایکی سویدییەوە بە بڕی 8.6 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە دۆرتمۆنەوە کرد، بەڵام لە 13 یاری (281 خولەک) تەنیا توانی گۆڵێک و یەک ئەسیست هەبێت.

تۆنی کرۆس لە دوای قسەی فیلیکس گوتی:

راستە لە دۆرتمۆند شتێکی تایبەت رووی نەدا، بەڵام ئەم بڕە پارەیە بۆ ئەو زۆرە کە لیڤەرپوول خەرجی کردووە.

بەر لە لیڤەرپوول ئیساک لە ریال سوسێدادەوە بە بڕی 77 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە نیوکاسڵەوە کرد و لەگەڵ ماگ پایز جامی یەکێتی ئینگڵتەرای بەدەستهێنا و ئەمساڵ بەرامبەر 150 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە رێدزەوە کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button