گرنگترینمۆندیالی 2030

خواردنەوەی کحوول لە مۆندیالی 2030 هاوشێوەی قەتەڕ کێشە دروستدەکات

مشتومڕی جیددی دەستیپێکردووە

Yariga App

یاریگا –

مەغریب کە هاوشانی ئیسپانیا و پۆرتوگال میوانداری مۆندیالی 2030 دەکات، کۆمەڵێک بڕیاری نوێی دەرکردووە.

حکومەتی مەغریب بۆ کەمکردنەوەی فشاری سەر زیندانەکان، بڕیاریداوە چەند لێژنەیەکی دادوەری لەنێو یاریگاکان پێکدەهێنێت.

عەبدوللەتیف وەهبی، وەزیری دادی مەغریب بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە، مەغریب دەیەوێت لە ئێستاوە چەندین رێکار بۆ کەمکردنەوەی جەنجاڵی و رێژەی تاوان بگرێتەبەر.

حکومەتی مەغریب بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ رووداوی بچووک و رێگرتن لە جەنجاڵی زیندانەکان، هەندێک رێکاری تایبەتی وەکو زیادکردنی رۆڵی پۆلیسی ئەلیکترۆنی و دەستەی دادوەری گرتووەتەبەر.

لیژنەی دادوەری بە سەرۆکایەتی داواکاری گشتی و بەهەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوەکانی دادوەری و ئەمنی، لە نێو یاریگاکان پێکدەهێندرێن.

خواردنەوەکانی کحوولی یەکێکی دیکەیە لە کەیسە ئاڵۆزەکان بۆ حکومەتی بەغریب، هەرچەندە کحوول لە مەغریب قەدەخە نییە، بەڵکو لە شوێنەکانی گشتی قەدەخەیە و ئێستا کار لەسەر دۆزینەوەی میکانیزمێک دەکەن.

تاوەکو ئێستا گفتوگۆکان لەسەر چوارچێوەکانی رێکخستنی پاڵەوانیەتییەکە بەردەوامن. دەمانەوێت زۆنی تایبەت بۆ خواردنەوەکانی کحوولی دەستنیشان بکەین.

بە دروستکردنی هاوسەنگی لە نێوان نەریتی کولتووری و پێشبینی وڵاتانی دیکە گەشبینین.

وەزیری دادی مەغریب لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا روونیکردووەتەوە، چەندین نووسینگەی دادوەری بە زمانی جیاواز و لەژێر سەرپەرشتی دادگاکان دروست دەکەن، تاوەکو فشاری سەر دادگاکان لە کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکانی مۆندیال دروست نەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button