
یاریگا –
یانەی هەولێر پڕۆسەی گواستنەوەی ئەستێرەیەکی نایجێری بە سەرکەوتوویی تەواوکرد.

لە 26ی مانگی رابردوو، یانەی هەولێر گواستنەوەی ئێندۆکا جونیۆر، بەرگریکاری نێودەوڵەتی نایجێریای ئاشکراکرد و ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە فەرمی گرێبەستەکەی لە بارەگای یانەی هەولێر واژۆ کرد.
جونیۆر لە دڵی بەرگری یاریی دەکات و تاوەکو ئێستا دوو یاریی نێودەوڵەتی بۆ هەڵبژاردەی نایجێریا کردووە و خاوەنی گۆڵێکە.
ئێندووکا تەمەنی 23 ساڵە و پێشتر یاریی بۆ یانەکانی بیۆند لیمیتس و رێمۆ ستارس لە خولی نایابی نایجێریا کردووە.
بەرگریکارە نایجێرییەکە 132 یاریی لەگەڵ رێمۆ ستارس کردووە. هەرچەندە بەرگریکارە بەڵام خاوەنی هەشت گۆڵ و شەش ئەسیستە.

ئێندوکا یاریی لە چامپیۆنزلیگی ئەفریقا و جامی یەکێتیی ئەفریقا کردووە. لە چامپیۆنزلیگی ئەفریقا گۆڵێک و ئەسیستێکی هەیە و بە بەرگریکارێکی تۆکمە لە نایجێریا هەژمار دەکرێت.