ئینگلتەراگرنگترین

بەربژێرانی باشترین یاریزان و راهێنەری مانگی رابردووی پرێمەرلیگ

هەشت یاریزان کێبڕکێ دەکەن

Yariga App

یاریگا-

بەشێوەیەکی فەرمی ناوی بەربژێرانی باشترین یاریزانی مانگی رابردووی پرێمەرلیگ ئاشکرا کرا.

هەشت یاریزان بەربژێرن بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی رابردووی پرێمەرلیگ ئەوانیش بریتین لە ریکاردۆ کالافیۆری (ئارسیناڵ)، هوگۆ ئێکیتیکێ (لیڤەرپوول)، جاک گریلیش (ئێڤەرتن)، مارک گێی (کریستاڵ پاڵاس)، ئێرلینگ هالاند (مانچێستەر سیتی)، جواو پێدرۆ (چێڵسی)، ئانتۆنیۆ سێمێنیۆ (بۆرنمس)، دۆمینیک سۆبۆسلای (لیڤەرپوول).

هاوکات چوار راهێنەر بەربژێرن بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین راهێنەری مانگی رابردوو کە ئەوانیش بریتین لە رێژیس لۆ بریس (سەندرلاند)، ئێنزۆ مارێسکا (چێڵسی)، ئاڕنە سڵۆت (لیڤەرپوول) دەیڤد مۆیس (ئێڤەرتن).

لە مانگی ئاب سێ گەڕی پرێمەرلیگ بەڕێوەچوو، لیڤەرپوول تاکە یانە بوو لەکۆی سێ یاریی سێ بردنەوەی بەدەستهێنا و بە کۆکردنەوەی نۆ خاڵ پلەی یەکەمی ریزبەندی خولەکەی گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button