ئه‌مریکائه‌وروپافه‌ره‌نسا

سەرەرای وەستانی گەشتە ئاسمانیەکان نێیمار دەتوانێت بگەڕێتەوە فەڕەنسا

یاریگا
سەرەرای ئەوەی کە حکومەتی فەڕەنسا بە هۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بریاریداوە قەدەخەی هاتووچۆ بە هەموو شێوەیەک تاوەکو یازدەی مانگی داهاتوو درێژ بکاتەوە، بەڵام یاریزانە بیانیەکان دەتوانن بگەڕێنەوە ئەم وڵاتە.

رۆژنامەی لوپاریزینی فەڕەنسی بڵاویکردووە، سەرەرای ئەوەی کە گەشتە ئاسمانیەکانی وڵاتەکەیا وەستاون، بەڵام یاریزانە بیانیەکان دەتوانن بگەڕێنەوە ئەم وڵاتە، بە مەرجێک مۆڵەتی کارکردن و هەروەها بەڵگەنامەی خانویان لە وڵاتە هەبێت، یەکێک لەو یاریزانانەش کە ئەم بەڵگانەی هەیە، نێیمار داسیلڤا گۆڵکاری بەڕازیلی پاریس سانجێرمانە.

سەرچاوەکە ئەوەشی باس کردووە بە هۆی داخرانی فرۆکەخانەکان، ئەو یاریزانانەی لە دەرەوەی فەڕەنسان دەتوانن بە فرۆکەی تایبەت بگەڕێنەوە ئەم وڵاتە.

بابەتی زیاتر

Back to top button