کاسێمیرۆ بۆ کریستیانۆ؛ ببورە مۆندیال گرنگترە

یاریگا –
کارلۆس کاسێمیرۆ، ئەستێرەی بەڕازیلی لەپێناو جامی جیهانی داهاتوو ئۆفەرێکی گەورەی سعوودیەکانی رەتکردووەتەوە.
ماڵپەڕی گۆڵ بڵاویکردووەتەوە، لەم هاوینە یانەی نەسڕی سعوودی ئۆفەرێکی گەورەی بۆ گواستنەوەی کارلۆس کاسێمیرۆ، ناوەڕاستکاری مانچێستەر یونایتد پێشکەشکردووە بەڵام یاریزانە بەڕازیلییەکە ئۆفەرەکەی رەتکردووەتەوە.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، کاسێمیرۆ لەپێناو بەشدارییکردنی لە جامی جیهانی 2026 پێی باشتربووە لە مانچێستەر یونایتد بمێنێتەوە تاوەکو بە تەواوی بۆ مۆندیال ئامادەبێت و دەرفەتی بەشداریکردن لەدەستنەدات.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە، رەنگە ئەستێرە بەڕازیلییەکە داوای جامی جیهانی 2026 بیر لە ئۆفەری سعوودیەکان بکاتەوە و بڕیاری جێهێشتنی شەیتانە سوورەکان بدات.
کاسێمیرۆ لە هاوینی 2022 بەبڕی 70.65 ملیۆن یۆرۆ لە ریال مەدریدەوە پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتد کرد و لە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی بەسەردەچێت.