گرنگترینمۆندیالی 2026

فیفا نرخی بلیتی یارییەکانی مۆندیالی 2026ی ئاشکرا کرد

هەڵگرانی کاردی بانکی ڤیزا دەتوانن سوودمەندی یەکەم بن

Yariga App

یاریگا –

فێدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی ‘فیفا’ سیستمی دانانی نرخی بلیتەکانی مۆندیالی 2026ی ئاشکراکرد.

فیفا روونیکردووەتەوە، سیستمی نرخی داینامیکی لە قۆناخی یەکەمی فرۆشتنی بلیتەکانی یارییەکانی مۆندیال جێبەجێدەکرێت.

بەگوێرەی داواکاری بازاڕ، هاندەران نرخێکی کەمتر بۆ کڕینی بلیت خەرجدەکەن و نرخەکان لە 60 دۆلار دەستپێدەکەن.

ساڵی داهاتوو هاندەرانی هەڵگری کاردی بانکی ‘ڤیزا’ دەرفەتی کڕینی پێشوەختەی بلیتی یارییەکانی مۆندیالی ئەمریکا، مەکسیک و کەنەدا پێدەدرێت.

بەگوێرەی بەیاننامەیەکی فیفا بێت، هەڵگرانی کاردی بانکی ‘ڤیزا’ بلیتی یاریی قۆناخی کۆمەڵەکان بە 60 دۆلار دەکڕن و قۆناخ دوای قۆناخ نرخەکان بەرزدەبنەوە و لە یاریی کۆتایی دەگاتە 6730 دۆلار.

فیفا بەنیازە پلاتفۆڕمێکی گەورەی فەرمی بۆ رێکخستن و فرۆشتنەوەی بلیتەکان دروستبکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button