سعوودیەگرنگترین

ئەستێرەیەکی دیاری هیلال یانەکە جێدەهێڵێ

Yariga App

یاریگا –

یەکێک لە کاریگەرترین یاریزانەکانی هیلال یانەکە جێدەهێڵێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، هیلال بەشێوەیەکی کتوپڕ گرێبەستی ئالێکساندەر میترۆڤیچی هەڵوەشاندووەتەوە.

میترۆڤیچ لە هاوینی 2023 بە تێچووی 50 ملیۆن پاوەند وەک گرانبەهاترین گواستنەوە لە فوڵهامەوە روویکردە هیلال.

لە ماوەی هەفتەکانی رابردوودا دەنگۆ وا بڵاوکرایەوە کە هێرشبەرە سڕبیەکە دەگەڕێتەوە بۆ پرێمەرلیگ، ئەو خولەی کە ئەزموونێکی باشی تێدا هەبوو.

رۆمانۆ یانەی داهاتووی میترۆڤیچی ئاشکراکردووە و نووسیویەتی کە ڕەیانی قەتەری رازی بووە وەک گواستنەوەی هەمیشەیی ئەو یاریزانە 30 ساڵییە بباتە ریزەکانی.

ئەو بڕیارەی هیلال دوای ئەوە دێت کە یانە سعوودیە بۆی دەرکەوتبوو میترۆڤیچ لەرووی ئامادەیی و توانای جەستەییەوە بۆ یاریکردن لەبار نەبوو، هەربۆیە هەر لە سەرەتای وەرزەکەوە لە پێکهاتەکەی دووریخستەوە.

ئەستێرەیەکی هیلال دەگەڕێتەوە بۆ خولە بەهێزەکانی ئەوروپا

بابەتی زیاتر

Back to top button