ئاکانجی هۆکاری رۆشتنی لە مان سیتی ئاشکرادەکات

یاریگا –
بۆ یەکەمین جار دوای جێهێشتنی مانچێستەر سیتی و پەیوەندیکردنی بە ئینتەر میلانەوە مانوێل ئاکانجی هۆکاری رۆشتنی لە سیتیزنس ئاشکرادەکات.
ئاکانجی لە کۆتا وادەی بازاڕی هاوینەی 2022 بە بڕی 15 ملیۆن پاوەند لە بۆڕوسیا دۆرتموندەوە پەیوەندی بە مان سیتی کرد و لەگەڵ ئەو یانە ئینگلیزیە چەندین نازناوی گرنگی بردەوە کە دیاریترینیان چامپیۆنزلیگ بوو. لە کۆتا رۆژی بازاڕی ئەم هاوینەش بە خواستن بۆ ماوەی وەرزێک روویکردە ئینتەر میلان.
لە نوێترین لێدوانیدا بەگریکارە سویسریەکە هۆکاری رۆشتنی ئاشکراکرد و وتی
شەش یاریزانمان بۆ دڵی بەرگریی هەبوو. پێپ گواردیۆلا بەڕوونی پێی وتین بۆ هیچ یەکێکتان ئاسان نابێت بەشێوەی ئاسایی یاریی بکەن.
لە درێژەی قسەکانیدا یاریزانە 30 ساڵیەکە وتی
ئەوە دۆخێکی نموونەیی نەبوو. منیش زۆر بەباشی ئاگەداری جۆری کێبڕکێکان هەبووم بۆ پێگەی سەرەکیی.
⚫️🔵 Manuel Akanji on why he decided to leave Man City: “There were six central defenders in the squad, Pep Guardiola openly told us it wouldn’t be easy for anyone to have regular playing time”.
“It was not an ideal situation, but I was well aware of competition for places”. pic.twitter.com/rV6uiL86og
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) September 3, 2025