ئینگلتەراگرنگترین

راهێنەری تۆتنهام بە بڕیارێک هاندەرانی یانەکە شۆک دەکات

Yariga App

یاریگا –

تۆماس فڕانکی راهێنەر بە بڕیارێک هاندەرانی تۆتنهام شۆک دەکات پەیوەس بە ئامادەکارییەکان بۆ چامپیۆنزلیگ.

تۆتنهام کە وەک پاڵەوانی یۆرۆپالیگ توانی بلیتێکی خولی یانە پاڵەوانێتیەکان ببڕێت، بە راهێنەری نوێ و کۆمەڵێک گرێبەستی نوێوە خۆی بۆ وەرزێکی قورس ئامادەدەکات.

بەگوێرەی ماڵپەری یوێفا چامپیۆنزلیگ، تۆماس شەش یاریزانی بۆ یارییەکانی ئەو پاڵەوانێتیە گەورە دوورخستووەتەوە. کە هەندێکیان تا ڕادەیەکی زۆر بۆ هاندەرانی سپێرس مایەی حەپەسانە. لەوانە، ماتیاس تێلی هێرشبەر، رادو دارگوشین، کۆتا تاکای، یاڤیس بیسۆما، یان کوڵوسێڤسکی و مادیسنن.


یانە لەندەنیەکە لە قۆناخی کۆمەڵەکانی خۆی تا رادەیەک ئەرکی ئاسانە. لە بەهێزترین ئەو یانانەی تیمەکەی فڕانک رووبەڕوویان دەبێتەوە، پاریس سانجێرمان، بۆڕوسیا دۆرتموند و مۆناکۆیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button